یه‌كێك له‌م 3 راهێنه‌ره شوێنی ڤان خال ده‌گرێته‌وه
ڤان خال له ده‌ركردن نزیك بووه‌ته‌وه

K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد شوێنی به ڕاهێنه‌ری هۆڵه‌ندی یانه‌كه له‌ق كردووه، دوایین شكستی یانه‌كه‌یش له نێو یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد كاتێك به یانه‌ی نۆریچ سیتی میوانیان دۆڕان ئه‌وه‌نده‌ی تر ڤان خال ـی راهێنه‌ری له ده‌ركردن نزیك كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 21 دیسه‌مبه‌ری 2015، له راپۆرته هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری Daily mailـی به‌ریتانیادا ئاماژه به‌و 3 راهێنه‌ره كراوه كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا شوێنی لویس ڤان خال ـی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌گرنه‌وه.
1ـ خۆزێ مۆرینهۆ راهێنه‌ری پورتوگالی كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له مه‌شقی یانه‌ی چێڵسی دوور خرایه‌وه نزیكتر به‌ربژێره بۆ باوه‌شی شه‌یتانه سووره‌كان، به‌وپێیه‌ی ئه‌و پێشتر رایگه‌یاندووه مێژووی راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و ناته‌واو ده‌بێت ئه‌گه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی تێدا نه‌بێت.
مۆرینهۆ، پێشتر ڕاهێنه‌ری یانه‌كانی بێنفیكا و پۆرتۆی پورتوگالی و چێڵسی ئینگلیزی، ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی و ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی بووه.
2ـ پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری كه‌ته‌لۆنی كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته به فه‌رمی بڕیاری جێهێشتنی یانه‌ی بایرن میونشنی داوه، ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد پێیانوایه ئه‌و راهێنه‌ره له ڕووی فسیۆلۆجی و ده‌روونییه‌وه باشترین كه‌سه كه هاوشێوه‌ی ئه‌لێكس فێرگسۆن خزمه‌ت به مێژووی یانه‌كه بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م هێنای ئه‌و راهێنه‌ره یانه‌ی مانچسته‌ر سیتییه كه پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ گواردیۆلا ته‌رخان كردووه.
3ـ رایان گیگز، یاریزانی وێڵزی پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد كه ئێسته یاریده‌ده‌ری ڤان خال ـی راهێنه‌ره، گیگز یه‌كێكه له خۆشه‌ویسترین كه‌سایه‌تییه‌كان له لایه‌ن هانده‌رانی شه‌یتانه‌كان، هه‌ڵبه‌ت خواستێكی زۆر له لایه‌ن ئه‌ندامان و ئیداره‌ی یانه‌كه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به راهێنه‌ری داهاتووی یانه‌كه‌ی بناسێنن.
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له وه‌رزی ئه‌مساڵدا به ئاستێكی خراپ ده‌ركه‌وتووه، به‌تایبه‌تی له چامپیۆنس لیگ كه له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ماڵئاوایی له خوله‌كه كرد و پێشوازیی له یۆرۆپا لیگ كرد، له خولی نایابی ئینگلیزیش نه‌یتوانیوه شوێنێك له 4 خانه‌كه‌ی سه‌رووی ریزبه‌ندییه‌كه جێگیر بكات و به 29 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌م دێت و به جیاوازی 9 خاڵ له یانه‌ی لیسته‌ر سیتی خاوه‌نی پێشه‌نگی خوله‌كه دووره.