لە ساڵێكدا زیاتر لە 3000 مین و تەقەمەنی لە ناوبراون
لە سنووری ھەولێر قوربانیی مین كەمبوونەتەوە
-K24ھەولێر
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای گشتیی كارووباری مین لە ھەولێر لە ماوەی ساڵێكدا زیاتر لە 3000 مین لە ناوبراون و 6 كەسیش بوونەتە قوربانیی مین.
بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای گشتیی كارووباری مین لە ھەولێر ئاماری چالاكیی و قوربانییەكانی خۆی لە ساڵی 2015 بڵاوكردەوە، بەپێی ئەو ئامارە لەو ماوەیە 3000 و 660 مین و پارچە تەقەمنیی لە سنووری ھەر یەك لە شارۆچكەكانی سۆران، رواندز، چۆمان، مێرگەسوور، شەقڵاوە، لە ناوبراون.
لە بارەی قوربانیانی مین لە ساڵی 2015 لەو ئامارەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە: 6 كەس مینیان پێدا تەقیوەتەوە و یەكێكیان گیانی لە دەستداوە و 5 دیكەش برینداربوونە، ئەو دەزگایە ئەوە رون دەكاتەوە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو ژمارەی قوربانیانی مین لە سنووری پارێزگای ھەولێر كەمبووەتەوە.
لە ئامارەكەدا ئەوە ئاشكرا كراوە، لە ماوەی ساڵێكدا لە لایەن تیمەكانیی بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای گشتیی كارووباری مین لە ھەولێر 11 كێڵگەی مین پاككراونەتەوە و كۆی روبەڕی زەوی پاككراوە لە مین زیاتر لە 700 ھەزار مەتر دوجا دەبێت، سەرجەم كێڵگە پاككراوەكانیش رادەستی خاوەنەكانیان كراونەتەوە، ھەروەھا زیاتر لە 322 مەتر دوجای کێڵگەی مین نیشانكراون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای مین دەشڵێ: "زیاتر لە 330 كێڵگەی مین رێژكراو و ناوچەی گومان لێكراو بە ھەبوونی مین لە سنووری شارۆچكەكانی چۆمان، مێرگەسوور، سۆران، شەقڵاو ھەن.