كۆمكاری عه‌ره‌بی: توركیا یاساشكێنی كردووه
داوای له‌و وڵاته‌ش كرد، هێزه‌كانی خۆی له باكووری عێراق بكێشێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سكرتێری كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، هاتنی سوپای توركیا بۆ نێو خاكی عێراق، به پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌سفكرد.
نه‌بیل عه‌ره‌بی، سكرتێری كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 24ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، وێڕای ئه‌وه‌ی هاتنی سوپای توركیا به پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناوبرد، داوای له‌و وڵاته‌ش كرد، هێزه‌كانی خۆی له باكووری عێراق بكێشێته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی، سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ، توركیا 150-300 راهێنه‌ری سه‌ربازی، له باكووری عێراق و به دووری 20 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری پارێزگای موسڵ جێگیركرد.
به‌رپرسانی باڵای توركیاش رایانگه‌یاند، ئه‌و راهێنه‌ره سه‌ربازییانه، به مه‌به‌ستی مه‌شقپێكردنی هێزه عێراقییه‌كان له ناوچه‌كه جێگیركراون و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به حه‌شدی نیشتمانی ده‌كه‌ن.
وێڕای ناڕه‌زاییه‌كانی به‌غدا له هاتنی ئه‌و هێزه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به فه‌رمی داوای له توركیا كرد هێزه‌كه‌ی بكشێنێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داواكه‌ی ره‌تكرده‌وه.