رێگه بۆ ده‌ربازبوونى سه‌دان خێزانى سه‌ر به داعش ده‌كرێته‌وه
له نزيك شام، رێگه بۆ سه‌دان خێزانى سه‌ر به داعش و ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى بريندار كرايه‌وه، ده‌رباز بن.
K24 – شام:
له نزيك شام، رێگه بۆ سه‌دان خێزانى سه‌ر به داعش و ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى بريندار كرايه‌وه، ده‌رباز بن.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند، به سه‌دان خێزانى چه‌كدارانى داعش و ژماره‌يه‌ك له چه‌كداره برينداره‌كانيان له‌و ناوچانه ده‌رچوون كه به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا كۆنترۆڵيان كردبوو.
به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، گوتى: "رێڕه‌وێكى ئارام له خێوه‌تگه‌ى يه‌رموك بۆ په‌نابه‌رانى فه‌له‌ستين، كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ديله‌كان و خێزانى چه‌كدارانى داعش و برينداره‌كانيان به‌ره‌و ره‌ققه و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رهو بكه‌ن".
گوتيشى: "به‌و شێوه‌يه چه‌كدارانى داعش له نزيك شام نامێنن و به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا كۆنترۆڵى ناوچه‌كه ده‌كه‌ن".
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكراشيكرد، ئه‌و كشانهوهيهى داعش و ره‌وانه‌كردنى خێزانه‌كانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنێك بووه كه نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان نێوه‌ندگيرى تێدا كردووه.
له ماوه‌ى رابردوودا، داعش له گه‌ڕه‌كى حه‌جه‌رولئه‌سوه‌د كه چه‌ند كيلۆمه‌ترێك له كۆشكى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه دووره، په‌ناگه‌ى گرنگى دامه‌زراندبوو.
وه‌زيرى ئاشته‌وايى نيشتيمانى سووريا، عه‌لى حه‌يده‌ر، له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياند، هه‌وڵه‌كانيان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كداران له خێوه‌تگه‌ى يهرمووكى په‌نابه‌رانى فه‌له‌ستين دوور بخرێنه‌وه.
گوته‌بێژى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانيش رايگه‌ياند، رێكخراوه‌كه‌يان به وردى چاودێرى جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كات، كه له باره‌ى خێوه‌تگه‌ى يهرمووكهوه واژوو كراوه.