ھێرشێكی خۆكوژیی لە پاكستان دەیان قوربانیی لێكەوتەوە
سەرۆك وەزیرانی پاكستان، ھێرشە خۆكوژییەكەی ئەمرۆیی پاكستانی مەحكووم كرد
K24:
میدیا ناوخۆییەكانی پاكستان رایانگەیاند، ئەمڕۆ لە ھێرشێكی خۆكوژیدا لە شاری مەردانی پاكستان لانیكەم 12 كەس كوژران و بە دەیان كەسیش برینداربوون.
نەواز شەریف، سەرۆك وەزیرانی پاكستان، ھێرشە خۆكوژییەكەی ئەمرۆیی پاكستانی مەحكووم كرد.
ئەو تەقینەوە لە ناوەندی ناسنامە و ئاماری شاری مەردانی پاكستان روویداوە، خۆكوژەكە بە مۆتۆڕسێكل چووەتە نێو ئەو ناوەندە و خۆی تەقاندووەتەوە، لە کاتێکدا خەڵكێكی زۆر بەمەبەستی وەرگرتنی ناسنامە لە شوێنی رووداوەكە بوونە.