به ڤیدیۆ.. ئیسرائیل.. له هێرشێكی چه‌كداریدا دوو كه‌س كوژران
7 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون
K24 - هه‌ولێر:
له هێرشێكی چه‌كداریدا له ته‌لئه‌ڤیڤی پایته‌ختی ئیسرائیل دوو كه‌س كوژران 7 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
لوبا سه‌مری، گوته‌بێی پۆلیسی ته‌لئه‌ڤیڤ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ی كانوونی دووه‌م/ جانیوه‌ری 2016، به هۆی هێرشێكی چه‌كدارییه‌وه، له یه‌كێك له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ته‌لئه‌ڤیڤی پایته‌ختی ئیسرائیل، دوو كه‌س كوژران و به‌لای كه‌مه‌وه حه‌فت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس، هه‌رچه‌نده ناسنامه‌ی هێرشكه‌ره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، ته‌نها رایانگه‌یاند كه به ره‌گه‌ز فه‌له‌ستینییه.
سه‌مری گوتیشی: "به‌هۆی هێرشه چه‌كدارییه‌كه 9 كه‌س برینداربوون و دوای ئه‌وه‌ی گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه، دوو كه‌س له‌وان گیانییان له‌ده‌ستدا و برینداره‌كانیش له ئێستادا چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌كرێت".
گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیلییه‌كان له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2015ه‌وه ده‌ستی پێكردووه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاووڵاتییه‌كی ئیسرائیلی، ماڵێكی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان سووتاند و به‌هۆیه‌وه منداڵێكی ساوا له ماڵه‌كه‌دا سووتا و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌هۆی ئه‌و توندوتیژییانه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 131 فه‌له‌ستینی و 21 ئیسرائیلی كوژراون و مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستینیش رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌و توندوتیژییانه نه‌كات، ئه‌وا سنووری گرژییه‌كان فراوانتر ده‌بێت و رووبه‌رێكی زۆری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه.