مه‌لا سه‌ليم شوشكه‌يى به گريانه‌وه: ئه‌م مينبه‌ره به‌جێده‌هێڵم
ده‌ڵێت: "كه‌س هيچ نه‌كات، خودا ديفاعم لێده‌كات".
K24 – هه‌ولێر:
له وته‌يه‌كيدا، كه بۆ دواينجار له‌سه‌ر مينبه‌ره‌كه‌ى له مزگه‌وتى هه‌ڤاڵانى شارى هه‌ولێر پێشكه‌شى نوێژخوێنه‌كانى كرد، سه‌ليم هه‌مزه ساڵح، ناسراو به مه‌لا سه‌ليم شوشكه‌يى به گريانه‌وه گوتى "ئه‌م مينبه‌ره به‌جێده‌هێڵم".
به گوێره‌ى وته‌كانى مه‌لا سه‌ليم شوشكه‌يى، كه هاوكات ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه له فراكسيۆنى كۆمه‌ڵى ئيسلامى، ئه‌مڕۆ له يه‌كه‌م رۆژى ساڵى نوێ‌دا، له لايه‌ن وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاينيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه، كه چيديكه وتاربێژى نه‌كات و ته‌نيا ئه‌ركى پێشنوێژى بۆ نوێژخوێنان ئه‌نجامبدات.
له وته‌كه‌يدا مه‌لا سه‌ليم شوشكه‌يى، باسى به‌جێهێشتنى مينبه‌رى به فه‌رمووده‌يه‌كى په‌يامبه‌رى ئيسلام ده‌ستپێكرد، كه تێيدا باسى به‌جێهێشتنى ئه‌و شت و كه‌سانه ده‌كات، مرۆڤ خۆشى ده‌وێن و دواتر ئاشكرايكرد، پێى راگه‌يه‌ندراوه وتار نه‌دات و گوتى: "ته‌بليغ كراووين وتار نه‌ده‌ين و له مينبه‌ر دووربكه‌وينه‌وه، پرسيارم كردووه، هۆكاره‌كه‌ى چييه، هه‌تا ئێستا وه‌ڵاميان نه‌داوينه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه‌ش ئاماده‌ين ئه‌م مينبه‌ره به‌جێبهێڵين، به‌س خۆزگه زانيبام هۆكاره‌كه‌ى چييه".
گوتيشى: "خوا شاهێده له ره‌مه‌زانان يارمه‌تى زۆر كه‌سمان داوه، ماڵى چه‌ندين پێشمه‌رگه‌مان ئاوه‌دان كردووه‌ته‌وه كه نانى جه‌ژنيان نه‌بووه، كه‌فاله‌تى چه‌ندين ماڵى هه‌تيومان كردووه، سه‌دان كێشه‌مان چاره‌سه‌ر كردووه، بووينه‌ته مينبه‌رى چه‌ندين گه‌نج به‌ره‌و چاكه.. ". ئه‌مه له كاتێكدايه، كه لاپه‌ڕه‌ى خۆى له ماڵپه‌ڕى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خاڵييه له باسى كاروچالاكييه‌كانى.
مه‌لا سه‌ليم هه‌روه‌ها گوتى: "كه‌س له‌سه‌ر من هيچ نه‌كات، وه‌زعه‌كه خۆى ته‌واو نييه و ناسكه و هيچ مه‌كه‌ن و خوا خۆى ديفاع له من ده‌كات". له‌و كاته‌دا ژماره‌يه‌ك نوێژخوێند درووشمى "ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ريان" وته‌وه.
ئه‌وه‌شى گوت: "ئێمه ئاماده‌ين به گوێى حكومه‌ت بكه‌ين، به‌ڵام خۆزگه چاكسازييان له منه‌وه ده‌ستپێ نه‌كردبا و كاره‌بايان چاك كردبا و پێشيان ده‌ڵێين ئه‌گه‌ر چاكسازى ئاوا بێت ماناى وايه هه‌موومان كرێچيين".
له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و په‌رله‌مانى كوردستان، لايه‌نه ئيسلامييه‌كانى كوردستان ژماره‌يه‌ك مه‌لاى ئاينيى و بانگخوازى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنيان له پێناو به‌ده‌ستهێنانى كورسيى په‌رله‌مانيى كانديد كرد و به راى چاودێرانيش، به‌شێكى ده‌نگى لايه‌نه ئيسلامييه‌كان بۆ كانديدبوونى ئه‌و مه‌لا و بانگخوازانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه خه‌ڵك به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى راى ئاينيى له ده‌وريان كۆببونه‌وه.
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاينيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تا ئێستا به فه‌رمى هيچ راگه‌يه‌ندراوێكى له‌و باره‌يه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
بە پێی ماددەی 19 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، هیچ پەرلەمانتارێك ناتوانێك لە یەك كات دوو كاربە یەكەوە كۆبكاتەوە. هەر كاتێك وەكو پەرلەمانتار سوێندی یاسی خوارد لە سەرجەم پلەو پۆستێكی دیكەی بە دەستلەكاركێشاوە حساب دەكرێت.