ته‌لئه‌بيب.. 2 پۆليس كوژران

ھێرشێكی چەكداری بووه‌ و ترس و نيگه‌رانى درووستكردووه‌.

K24 – ته‌لئه‌بيب:

چەكدارێكى نه‌ناسراو، ھێرشیكردە سەر یانەیەكى هۆمۆسێكسواڵه‌كان لە سەنتەری شاری تەلئەبیب لە ئیسرائیل و له‌ ئاكامدا دوو پۆلیس كوژران و پێنج كه‌سى ديكه‌ بريندار بوون.

به‌ گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه‌ ئيسرائيلييه‌كان، كەسێك ھێرشێكی چەكداری كردووه‌ته‌ سەر یانەیەكی هۆمۆسێكسواڵه‌كان لە سەنتەری شاری تەلئەبیب و به‌و هۆيه‌وه‌ دوو پۆليس كوژراون و پێنج كه‌سى ديكه‌ زامدار بوون.

تەله‌ڤزیۆنی فەرمی ئیسرائیل لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمنی ئەو شارە بڵاويكردوه‌، تاوەكو ئێستا چەكدارەكە دەستگیر نەكراوە، ناسنامەی چەكدارەكەش نەزانراوە.

سەرچاوە: ئاژانسه‌كان