ميدياى عه‌ره‌بى.. كه‌شوهه‌واى كوردستان ئاواره‌كانى نيگه‌رانكردووه
به‌فربارین و سه‌رماو سۆڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی رۆژنامه‌كانی راكێشاوه.
K24 – ھەولێر:
گۆڕانكاریه‌كانى كه‌ش و هه‌وای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمايه‌ى رووى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، یه‌كێكه له‌بابه‌ته‌كانی ئه‌مڕۆى رۆژنامه عه‌ره‌بیه‌كان، له‌و سۆنگه‌یه‌وه به‌فربارین و سه‌رماو سۆڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی رۆژنامه‌كانی راكێشاوه.
تۆڕی میدیایی ئیره‌م هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه له ژێر سه‌ردێری: "به‌فری كوردستان ناخۆشیه‌كانی ئاواره عێراقیه‌كان و په‌نابه‌ره سوریيه‌كانی زیاتر كرد". له‌هه‌واڵه‌كه هاتووه، هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌مپى ئاواره‌كان له‌خۆده‌گرێت كه دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی، هه‌روه‌ها زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی عێراقی و په‌نابه‌ری سوری له كه‌مپه‌كانی ئه‌و شارانه نیشته‌جێن، جگه له 30 هه‌زار كه‌سی ئاواره له كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، كه له‌و هه‌رێمه نیشته‌جێن.
"جێگره‌وه‌ى توركيا نييه"
رۆژنامه‌ی شه‌رقوئه‌لئه‌وسه‌ت هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: ئه‌سیل نوجه‌یفی فه‌رمانده‌ی حه‌شدی وه‌ته‌نی (كه له‌هۆزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێكدێت)، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه: "ناكرێت ده‌ستبه‌رداری پشتگیریيه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بین به‌هۆی ئه‌وه‌ی جێگره‌وه‌ی نیه له جه‌نگی دژی داعش".
هه‌روه‌ها نوجه‌یفی سوربوونی خۆی دووپاتكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هیچ پێگه‌یه‌كی نابێت له جه‌نگی داهاتووی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ.
هه‌ر له شه‌رقوئه‌لئه‌وسه‌ته‌وه راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "تۆمه‌تی خه‌واریج له‌نێوان داعش و قاعیده" راپۆرته‌كه به درێژی باسی شكسته هزریيه‌كانی رێكخستنی داعش ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌خنه و ناڕه‌زاییانه‌ی له‌دژی ئه‌و گروپه هه‌یه له لایه‌ن میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی هاوشێوه‌ی خۆی.
رۆژنامه‌ی ئه‌لبه‌یانی ئیماراتی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا هاتووه، میسر ده‌بێته ئه‌ندامێكی ناهه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، بابه‌ته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌لبه‌یان ئاماژه‌ی كردووه به‌وه‌ی میسر بۆماوه‌ی دوو ساڵ ئه‌و كورسیه وه‌رده‌گرێت له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و تاكه وڵاتی عه‌ره‌بییه ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت له خولى ئه‌مجاره‌دا.
"عه‌ره‌ب 10 ساڵ له دواى گه‌لانى جيهانه‌وه‌يه"
جیهاد ئه‌لخازن رۆژنامه‌نووسێكی دێرینی عه‌ره‌به و له رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات وتارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی: "چاو و گوێیه‌كان وانه‌یه‌كی جیهانی بۆ رۆژنامه‌گه‌ری عه‌ره‌بی سودمه‌نده "له‌بابه‌ته‌كه‌دا ئه‌لخازن چه‌ند ئامارێكی كه‌مبوونه‌وه‌ی خوێنه‌ری رۆژنامه‌ی كاغه‌ز و هه‌ڵكشانی ژماره‌ی خوێنه‌رانی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌لیكترۆنی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌كۆتایی وتاره‌كه‌یدا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌ڵێت: "ئوممه‌ی عه‌ره‌بی به به‌راورد به گه‌لانی جیهان ده ساڵ و زیاتریش دوواكه‌وتووه، ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌گه‌ری كاغه‌ز له رۆژئاوا ساڵی 2020 بمرێت ئه‌وا لای ئێمه له ساڵی 2030 ده‌مرێت، هیوادارم ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ری عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى سه‌رده‌م هه‌ڵبكات.
ئا: نيزام فه‌يسه‌ڵ