به ڤیدیۆ.. ئێران.. لە قوتابخانەیەكدا بووكەڵەی باڕبی دەسوتێنرێت
K24- ھەولێر
دوو كهناڵی تەلەڤزیۆنی حكوومەتی ئێران مەڕاسیمی سووتاندنی بووكەڵەی باڕبی لە قوتابخانەیەكی شاری ئەلبورزی ئێران بڵاودەكەنەوە.
بەڕێوەبەری قوتابخانەكە بە پەیامنێری تەلەفزیۆنەكان دەڵێت: "لەبەر ئەوەی باربی بەھایەكە بۆ فەرھەنگی رۆژئاواییهكان و قوتابییەكان بڕیاریاندا بیانسووتێنن".
لەو گرته ڤیدیۆیەدا دەردەكەوێت كە لە جیاتی بووكەڵە باڕبی، بووكەڵەی به سەرپۆش، بەسەر قوتاببیەكاندا دابهشدەكرێت.