لايه‌نگرانى ئه‌لنمر په‌نا بۆ چه‌ك ده‌به‌ن
ته‌قه له هێزه ئه‌منييه‌كان ده‌كه‌ن و مه‌ترسى تێكچوونى ره‌وشى ئه‌منيى ناوچه‌كه ده‌كرێت.
K24 – رياز:
رووداوه‌كه له ناوچه‌ى عهواميهى خۆرهه‌ڵاتى سعووديه روويداوه، كه زێدى له‌دايكبوونى ئايه‌توڵڵا نمر ئه‌لنمره.
حكومه‌تى عه‌ره‌بستانى سعوودييه، رۆژى 2ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له تيرۆر، هه‌ريه‌ك له نمر ئه‌لنمر و 46 كه‌سى ديكه‌ى له‌سێداره‌دا.
ئه‌و رووداوه، له ئاستيى ميلى و سياسييدا كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى عه‌ره‌بستانى سعووديه بڵاويكرده‌وه، له ناوچه‌ى عهواميهى رۆژهه‌ڵاتى سعووديه ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى لايه‌نگرى نمر ئه‌لنمر، ته‌قه‌يان له كاروانێكى پۆليس كردووه و له ئاكامى ئه‌و رووداوه‌دا، هاووڵاتييه‌ك گيانى له‌ده‌ستداوه و منداڵێكيش بريندار بووه.
له‌سێداره‌دانى ئه‌لنمر مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هێناوه‌ته ئاراوه، كه ناوچه شيعه نشينه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى عه‌ره‌بستانى سعووديه هاوشێوه‌ى يه‌مه‌ن ببنه گۆڕه‌پانى ململانێى نێوان لايه‌نگرانى ئه‌لنمر و هێزه ئه‌منييه‌كانى سعووديه.