داعش، كاكەییەكانى له خێروبێرى زهوييهكانيان بێبهشكردووه
گوندەكانیان لە لایەن چەكدارانی داعشەوە بۆمبڕێژكراوە.
K24 – كەركووك:
كاكەییەكانی دانیشتووی گوندەكانی سنووری شارۆچكەی داقوق لە باشووری كەركووك رایانگەیاند، بەھۆی بۆمبڕێژكردنی گوند و زەوییەكانیان ناتوانن بگەڕینەوە گوندەكانیان.
نزیكەی چوارمانگ بەسەر رزگاركردنی دوو گوندی كاكەییەكان لە دەست داعش تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا ھاووڵاتیانی بەھۆی بۆمبڕێژكردنی لە لایەن چەكدارانی داعش ناتوانن بگەڕێنەوە سەرماڵ و حاڵیان.
ئەو گوندانە كە كەوتوونەتە سنووری شارۆچكەی داقوق لە باشووری كەركووك، وەك دانیشتووانی باسی لێوە دەكەن جگە لە خانووەكانیان زەوییە كشتوكاڵییەكانیشیان بۆمبڕێژكراون، كە پێشتر سەرچاوەی داھات و بژێوی ژیانیان بووە.
ھەرچەندە ھێزی پێشمەرگە جگە لە رزگاركردنی ناوچەكە لە چەكدارانی داعش، بەشێك لە بۆمبەكانی پوچەڵ كردونەتەوە و رێگا سەرەكیەكانیان پاككردووهتەوە، بەڵام بە گوتەی فەرماندەیەكی پێشمەرگە بۆمبەكان زۆرن و لە توانای پێشمەرگەدا نیە.
عەقید تاریق ئەحمەد، جێگری فەرماندەی لیوای 9 ی پیادەی ھێزی پێشمەرگە گوتی "سنوورێكی بەرفراوانە و بۆمبەكان بە شێوازێكی وا چێنراون پاككردنەوەیان لە توانای پێشمەرگەدانیە.