هه‌نارده‌ی نه‌وت له 2015دا ملیارێك به‌رمیلی تێپه‌ڕاند
داهاته‌كانی له‌و ساڵه‌دا به زیاتر له 49 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت

K24 – به‌غدا:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی ساڵی 2015، گه‌یشتووه‌ته ملیارێك و 96 ملیۆن به‌رمیل و سه‌رجه‌می داهاته‌كانی له‌و ساڵه‌دا به زیاتر له 49 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگهیندراوێكدا گوتی: "كۆی گشتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، گه‌یشتووه‌ته 99 ملیۆن و 658 هه‌زار و 761 به‌رمیل"، روونیشیكرده‌وه، تێكڕای نارده‌نی رۆژانه‌ی نه‌وت ده‌گاته 3 ملیۆن و 215 به‌رمیل.
جیهاد ئاشكرایكرد: "داهاتی نه‌وت له 2015، ده‌گاته دوو ملیار‌و 973 ملیۆن و 308 هه‌زار دۆلار، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتیش به 29 دۆلار‌و 83.5 سه‌نت هه‌ژماركراوه".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت گوتیشی: "هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگای به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا راگیراوه"، به گوته‌ی ئه‌و "به‌هۆی راده‌ستنه‌كردنی ئه‌و بڕه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ری رێككه‌وتووه".
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش بڵاویانكرده‌وه، عێراق نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به 8 دۆلار كه‌متر له بازاڕه‌كانی جیهان ده‌فرۆشێت و به‌رپرسانی باڵای عێراقیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی جیهانی نه‌وت، پێشبینی ده‌كرێت عێراق له ساڵی 2016 رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بێته‌وه.