جەلاده نوێیەكەی داعش كێیە؟
هاووڵاتييه‌كى به‌ريتانييه
K24- هه‌ولێر
دواى بڵابوونه‌وه‌ى كورته ڤيديۆيه‌كى چه‌كدارانى داعش، له توڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندا، دهنگۆيهكى زۆرى په‌يداكرد، سه‌باره‌ت به ده‌ركه‌وتنى جه‌لاده نوێيه‌كه‌ى داعش كه گوايه هاووڵاتييه‌كى به‌ره‌گه‌ز به‌ريتانييه.
سه‌رچاوه هه‌واڵگرييه‌كانى به‌ريتانى بڵاويانكردووه‌ته‌وه، دواى لێكۆڵينه‌وه‌كردن له‌و كورته ڤيدۆيه‌ى كه له توڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكرايه‌وه، ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى به‌ريتانيا لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌سه‌ر ئه‌نجامداوه، ده‌ركه‌وتووه كه ده‌نگى ئه‌و جهلادهى داعش، له ئه‌سڵدا هاووڵاتييه‌كى به‌ره‌گه‌ز به‌ريتانييه به‌ناوى "سێزارتا دھار".
چه‌كدارانى داعش، رۆژى یەكشەممەی رابردوو 5 كانوونی دووەم، كورته ڤیدیۆیەكی 10 خولەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا چەند پیاوێكی سەروچاو داپۆشراو 5 ھاووڵاتی به‌ريتانی سەردەبڕن.
سەرچاوە ناوخۆییەكانی بهريتانیا دوێنی دووشەممە رايانگه‌ياند، بەرپرسە ئەمنییەكانیان سەرقاڵی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو ڤیدیۆیەن كە داعش بڵاویكردووەتەوە و داعشێكی سەروچاو داپۆشراو لە ڤیدیۆكە دا دەردەكەوێت كە بە زمانی ئینگلیزی ھەڕەشە لە بهريتانیا دەكات و دەڵێت:" دهيڤد كاميرۆن گەمژەیە".
بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوە بهريتانییەكان، "سێزارتا دھار" شوێنی "محەممەد ئەموازی" جەلادی پێشووی داعشی گرتووەتەوە.
هه‌روه‌كو رۆژنامه‌ى ده‌يلى تلێگرام ئاماژه‌ى پێداوه: "سێزارتا دھار، تەمەنی 32 ساڵە، بەر لە رۆیشتنی بۆ سووریا لەگەڵ ھاوسەر و چوار منداڵەكەی لە رۆژھەڵاتی شاری لەندەن كاری فرۆشیاری دەكرد".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: "ساڵی 2014 دھار، بە تۆمەتی ھاندان بۆ كردەوەی تێرۆریستی دەستبەسەركراوە و دواتر بە دانانی بارمتە ئازادبوو".
هه‌ر له‌و رۆژنامهيهدا هاتووه، ئه‌و جهلادهى داعش، له‌سه‌ره‌تادا په‌يوه‌ست بووه به ئاينى بوزايى، دواتر چووه‌ته ناو ئه‌و رێكخراوه و دواى بڵابوونه‌وه‌ى كورته ڤيديۆكه، خوشكی دھار گوتوویەتی:" بە بیستنی دەنگی براكەم لەو ڤیدیۆیەدا تووشی سەرسوڕمان بووە".
