کەشناسیی هەرێم: سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزن
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچەهەور دەبێت؛ هەروەها پلەکانی گەرما بە رێژەی (2-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ بارودۆخی کەشوهەوای 24 کاتژمێری داهاتوو بڵاو کردەوە.
بە پێی پێشبینییەکان، سبەی پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت؛ هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوە کرد، سبەی پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە رێژەی (2-3) پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی.
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی.
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی.
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی.
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی.
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی.
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی.
ئاکرێ: 20 پلەی سیلیزی.
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی.
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی.
سۆران: 16 پلەی سیلیزی.
بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو لە وێستگە جیا جیاکان بەم شێوەیە بوو:
سۆران: 0.9 ملم.
مێرگەسۆر: 4 ملم.
سیدەکان: 1.5 ملم.
رەواندز: 1.5 ملم.
بەرزێوە: 0.5 ملم.
ئاکرێ: 0.2 ملم.
دینارتە: 1.5 ملم.
بارزان: 5 ملم.
شیلادزێ: 2 ملم.