مەسرور بارزانی و وەزیری لاوانی بەحرەین پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رەوان بنت نەجیب تەوفیقی، وەزیری لاوانی شانشینی بەحرەین و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا کە شێخە دینا بن ڕاشد ئال خەلیفە، راوێژکاری وەزارەت بۆ کاروباری پلاندانان و پێشخستن ئامادەی بوو، جەخت لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی پێشخستن و پەرەپێدانی تواناکانی لاوان کرایەوە. هەروەها ئاماژە بە گرنگیی ئەنجامدانی لووتکەی جیهانیی لاوان و کۆکردنەوەی گەنجانی داهێنەر و بەهرەمەندی جیهان لە هەولێر کرا.