سه‌رما هه‌ڕه‌شه له منداڵی ئاواره‌كان ده‌كات
هه‌زاران منداڵی ئاواره‌كانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی به‌فربارین و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له مه‌ترسیدان.
K24 – هه‌ولێر:
هه‌زاران منداڵی ئاواره‌كانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی به‌فربارین و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له مه‌ترسیدان.
كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سه‌رما و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما هه‌ڕه‌شه له ژیانی هه‌زاران منداڵی ئاواره‌كان ده‌كات كه له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمدا ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ، فازل غه‌راوی به‌رپرسیاریه‌تی ژیانی منداڵه ئاواره‌كانی خسته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، حكومه‌تی عێراقی هۆكاره‌كانی گه‌رمكردنه‌وه‌ی له كه‌مپی ئاواره‌كان دابیننهكردووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌زاران منداڵی ئاواره رووبه‌ڕووی مه‌ترسی مردن ببنه‌وه.
به‌هۆی جه‌نگی داعش، هه‌زاران هاووڵاتی دانيشتووى شاره‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراق ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون و له لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هاوكارى كراوون و كهمپيان بۆ كراوه‌ته‌وه.