نرخى نه‌وت بۆ نزمترین ئاستى داده‌به‌زێت
بۆ يه‌كه‌مجار له ماوه‌ى 11 ساڵى رابردوودا، نرخی نه‌وت بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زی.

K24 – هه‌ولێر:
بۆ يه‌كه‌مجار له ماوه‌ى 11 ساڵى رابردوودا، نرخی نه‌وت بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زی.
شاره‌زايان ده‌ڵێن به‌هۆی بوونیی ململانێی سعوودیه و ئێران، هاریكاری نێوان گه‌وره هه‌نارده‌كارانی نه‌وت بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان، به دوور ده‌زانرێت.
پشێوی و گرژییه‌كانی دوای له سێداره‌دانی نمر ئه‌لنمر له‌لایه‌ن ریازه‌وه، بووه هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت به رێژه‌ی له 8%، ته‌نيا له 3 رۆژی رابردوودا.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت، مه‌زه‌نده‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى له‌لايه‌ن وڵاتانی ئۆپێك له‌باربرد.
سه‌رۆكی ستراتیژیه‌ته‌كان له سی ئێم سی ماركێتس، مایكل هیوسۆن، گوتی: "ئه‌مباركردنی نه‌وت زياديى كردووه، گرژیی ئێران و سعوودیه‌ش واده‌كات كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كارێكی دوور بێت".
نرخه‌كانی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌زی، گه‌یشته نزمترین ئاستی له ماوه‌ی زیاتر له 11 ساڵدا، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاوی برنت گه‌یشته 35.07 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش له گرێبه‌سته خێراكاندا، بۆ 35.09 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دابه‌زی.
كاتێك ئه‌مریكا بڕێكى زۆرى نه‌وتی به‌ردینیی هه‌نارده‌ى بازاڕه‌كان كرد، له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆ 2014، كه نرخی نه‌وت 114 دۆلاربوو رووى له دابه‌زين كرد، تا گه‌يشته ئه‌و نرخه‌ى ئه‌مڕۆ.
دابه‌زینی نرخه‌كان، وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ناچار كرد، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاته‌كانیان، ئاستی ههناردهكردنيان زیاد بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیاده زۆره‌ی به‌رهه‌می نه‌وت، مه‌زه‌نده ده‌كرێت هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له 2016 زیاتر بێت، به‌هۆی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران.
به‌رپرسێكی دیاری ئێران گوتی: "بۆ رێگريكردن له نزمبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت، له‌وانه‌یه وڵاته‌كه‌ی به بڕێكی كه‌م هه‌نارده‌كردنی نه‌وت زیاد بكات".
له ئه‌مریكاش، مه‌ترسییه‌كان ده‌رباره‌ی زیادبوونی ئاستی ئه‌مباره‌كانی نه‌وت به‌رده‌وامبوون، به‌هۆى ئه‌و ئامارانه‌ى ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئهمبارى نه‌وتی ئه‌مریكیی هه‌فته‌ى رابردوو 439 هه‌زار به‌رمیلى زیاتر بووبێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز