مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێکی فەرمانبەران دابەش دەکرێت
راگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە:
ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٤ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ ) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و لەماوەی پێنج ڕۆژدا سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن .
هاوکات لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
تێبینی؛ بەهۆی دابەزینی داهاتی ناوخۆو کەمی پارەی کاش لە بانکەکان دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانە ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت.