نوێترين ئامارى كوژراوانى داعش بڵاوده‌كرێته‌وه
مانگی رابردوو، 2500 چه‌كدارانی داعش له عێراق و سووریادا كوژراون
K24 – واشينتۆن:
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش رایگه‌یاند، "مانگی رابردوو، 2500 چه‌كدارانی داعش له عێراق و سووریادا كوژراون".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له واشنتۆن، كه‌ناڵی كوردستان 24 راسته‌وخۆ گواستییه‌وه، ستیڤن وارن گوتی: "به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، مانگیی رابردوو 2500 چه‌كداریی داعش له عێراق و سووریادا كوژراون".
وارن ئاشكرایكرد، "نزیكه‌ی 30 هه‌زار چه‌كداری داعش له عێراق و سووریا ده‌جه‌نگن، بۆیه پێویسته سنووره‌كانی ئه‌و دوو وڵاته تۆكمه بكرێن، بۆ رێگریكردن له په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه".
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش روونیكرده‌وه، "هاوپه‌یمانان سه‌رچاوه داراییه‌كانی داعش ده‌كه‌نه ئامانج و كار له‌سه‌ر زیاتر فشارخستنه سه‌ر داعش ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هێزه عێراقییه‌كان به به‌رنامه‌یه‌كی رێك به‌ره‌و پێش ده‌چن و كار له‌سه‌ر رزگاركردنى هاووڵاتیان ده‌كه‌ن".
ستیڤن وارن ئاشكراشیكرد، "له مووسڵ چه‌ند كرده‌یه‌كی سه‌ربازیی دژی سه‌ركرده‌كانی داعش ئه‌نجامدراون، به‌ڵام بۆ به‌زاندنی رێكخراوی داعش، رزگاركردنه‌وه‌ی شاره‌كه پێویستی به پلانێكی تایبه‌ت هه‌یه ".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ رزگاركردنه‌وه‌ى شاره‌كه، ئێستا كار بۆ گه‌مارۆدانی فه‌لوجه ده‌كرێت".