توركیا باڵوێزيی ئێران بانگ دەكات
وەزارەتی دەرەوەی توركیا، عەلیڕەزا بیكدلی، باڵوێزی ئێرانیی لە ئەنقەرە بانگهێشت كرد و ناڕەزایەتی وڵاتەكەی بەرامبەر چەند میدیایەكی ئێرانی پێڕاگەیاند.
K24 – ههولێر :
توركیا باڵوێزی ئێران بانگێشت دەكات و داوای راگرتنی ھێرشە میدیایەكانی ئێران دەكات كە توركیا به دهست ههبوون لە سێدارەدانی نمر ئەلنمر كهسايهتى مهزههبى شيعه لە لایەن سعوودیەوە تۆمەتباردەكەن.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا، عەلیڕەزا بیكدلی، باڵوێزی ئێرانیی لە ئەنقەرە بانگهێشت كرد و ناڕەزایەتی وڵاتەكەی بەرامبەر چەند میدیایەكی ئێرانی پێڕاگەیاند.
رۆزنامەی "دهيلی سەباحی" توركیا بڵاویكردووەتەوە: "بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی توركیا باڵوێزی ئێران لە ئەنقەرەیان بانگێشتكردووە و ناڕەزایەتی وڵاتەكەیان بەرامبەر ھەواڵەكانی ئەمدواییەی میدیاكانی ئێران پێڕاگەیاندووە، كە باس لە پەیوەندی سەردانەكەی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ ریاز و لەسێدارەدرانی ئەلنمر دەكەن".
ھاوكات ئەو رۆژنامە نووسیویەتی: "توركیا ئەو قسانەی میدیاكانی ئێران بە توندی مەحكووم دەكات و بە بێ بنەمایان دەزانێت".
ئاژانسی ھەواڵی میھری ئێران كەمتر لە مانگێك بەرلە لەسێدارەدرانی ئەلنمر راپۆرتێكی لە ژێر ناوی " ئاژاوەگێری نوێی توركیا و سعوودیە بەڕێوەیە" بڵاوكردبووەوە.
دوای لەسێدارەدانی ئەو كهسايهتيهى مهزههبى شيعه له سعووديه، چەند میدیایەكی ئێرانی (رجانیوز، تابناك، پرێس تیڤی ئێران) لە چەندین راپۆرتدا باسیان لە پەیوەندی سەردانەكەی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ ریاز و لەسێدارەدرانی ئەلنمر كردووە.
توركیا لەسێدارەدرانی ئەلنمر بە پرسی ناوخۆیی سعوودیە دەزانێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشتریش چەندینجار ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە باسوخواسی میدیاكانی ئێران لەھەمبەر توركیا دەربڕیووە.