داعش هێرشى نه‌كردۆته سه‌ر سوپاى توركيا له باشيك
فه‌رمانده‌كانى هێزيى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له ناوه‌ران و باشيك رايانگه‌ياند، "داعش هيچ هێرشێكى نه‌كردۆته سه‌ر سنوورى باشيك، ئه‌وه‌ى ميدياكانى توركيا له‌وباره‌يه‌وه بڵاويانكردووه‌ته‌وه، دووره له راستييه‌وه".
K24 – هه‌ولێر :
فه‌رمانده‌كانى هێزيى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له ناوه‌ران و باشيك رايانگه‌ياند، "داعش هيچ هێرشێكى نه‌كردۆته سه‌ر سنوورى باشيك، ئه‌وه‌ى ميدياكانى توركيا له‌وباره‌يه‌وه بڵاويانكردووه‌ته‌وه، دووره له راستييه‌وه".
فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه گوتيان: "داعش ته‌نها به چه‌ند گوله هاوه‌نێك ناوچه‌كه‌ى بۆردومانكردوه و هيچ هێرشێكيشى ئه‌نجامنه‌داوه".
ئه‌و فه‌رماندانه‌ى پێشمه‌رگه ئاشكرايانكرد، "له ناوچه‌ى نێوان ناوه‌ران و خورسيبات، 7 چه‌كدارى داعش له‌لايه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه كوژراون".
ميدياكانى توركيا بڵاويانكرده‌وه، شه‌وى 7 كانوونى دووه‌م/يه‌نايه‌ر 2016، داعش هێرشيكردۆته سه‌ر كه‌مپى باشيك كه هێزه‌كانى توركياى تێدا جێگيربووه، له‌و شه‌ڕه‌دا سوپاى توركيا 17 چه‌كدارى داعشيان كوشتووه.