ميسر.. رێگا له هێرشێكی چه‌كداری ده‌گیرێت
ئاڵای ره‌شیان پێبووه

K24 - قاهيره:
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی میسر رایانگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان توانيويانة رێگا له هێرشێكی چه‌كداری بگرن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، توانیویانه رێگا له هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر یه‌كێك له هوتێله‌كانی شاری غه‌رده‌قه‌ی سه‌ر ده‌ریای سوور بگرن.
ماڵپه‌ری "سكای نیوز عه‌ره‌بییه" بڵاویكرده‌وه، دوور كه‌سی چه‌كدار كه ویستوویانه هێرش بكه‌نه سه‌ر هۆتێلی "بێلا ڤێستا"ی شاری غه‌رده‌قه و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی میسره‌وه یه‌كێكیا ن كوژراوه و ئه‌وی دیكه‌شیان برینداره.
دوای برینداركردنی دوو گه‌شتیار له‌لایه‌ن ئه‌و دوو چه‌كداره‌وه، خۆیان گه‌یاندووه‌ته یه‌كێك له ژووره‌كانی هوتێله‌كه، یه‌كێك له چه‌كداره‌كان ئاڵای ره‌شیی هه‌ڵداوه و پشتێنه‌ی به‌مینچێنراوی پێوه‌بووه، به‌ر له‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه رێگای لێگراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئه‌ندامانی گرووپی توندڕه‌وی "ئه‌نسار به‌یتول مه‌قدس"ی هاوسۆز له‌گه‌ڵ داعش، چالاكییه چه‌كدارییه‌كانی له میسر و به‌تایبه‌تیش ناوچه‌ی سینا له ساڵی 2013ه‌وه زیادیكردووه.