"داعش تاكتیكی جه‌نگ ده‌گۆڕێت"
، تاكتیكی نوێ له دژی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ك و هێزههاوبهشهكانی عێراق له‌لایه‌كی دیكه به‌كارده‌هێنێت.
K24 ـ هه‌ولێر:
له ئه‌نجامی تێكشكانه به‌رده‌وامه‌كانی چه‌كدارانی داعش و له ده‌ستدانی به‌شێكی زۆر له‌و ناوچانه‌ی داگیریان كردبوو، ئه‌و میلیشیا چه‌كداره، تاكتیكی نوێ له دژی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ك و هێزههاوبهشهكانی عێراق له‌لایه‌كی دیكه به‌كارده‌هێنێت.
به گوێره‌ى راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی ئه‌لبه‌وابه، دوای له‌ده‌ستدانی شنگال و سه‌نته‌ری شاری رومادی، داعش ناتوانێت خۆی رابگرێت به‌رامبه‌ر هێرشی زه‌مینی كه به فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی لێده‌كرێت.
له راپۆرتێكى ئه‌و سایته‌دا، داعش ئه‌زمونی له شكسته‌كانی خۆی وه‌رگرتووه به تایبه‌تی له كوبانی و رومادی، به‌و هۆيه‌وه ئێستا داعش له چه‌ندین لاوه له ژێر فشاردایه و ناتوانێت به‌شداری له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فراوان بكات، به‌ڵكو په‌نا ده‌باته به‌ر پێكهێنانی یه‌كه‌ی بچووك و دانانه‌وه‌ی كه‌مین و جه‌نگی پارتیزانی.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وته‌بێژێكی سه‌ربازی له سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند، دۆخی داعش روو له داكشانه و ئه‌و میلیشیا چه‌كداره كه‌وتووه‌ته حاڵه‌تی به‌رگری.