بە ڤیدیۆ... رووخانی 11 خانوو لە سۆران

لە گەڕەكێكی شارۆچكەی سۆران، شەوی رابردوو بەھۆی بارانبارین 11 خانوو رووخان.

K24 – سۆران:

لە گەڕەكێكی شارۆچكەی سۆران، شەوی رابردوو بەھۆی بارانبارین 11 خانوو رووخان.

پەیامنێری كوردستان24 ، لە شوێنی رووداوەكە رایگەیاند، "بەھۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی ناوچەكەی گرتەوە 11خانوو لە گەڕەكی بەختياری شارۆچكەی سۆران رووخان و كۆڵانی گەڕەكەكە تووشی روچوون بووە".

گوتیشی: "رووخانی ئەو خانوانە بەھۆی رۆچوونی زەوی بووە، خۆشبەختانە زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە، خاوەن ماڵەكان ئاگاداربوونەتەوە لە مەترسییەكە و بەر لەوەی خانووەكان بڕوخێن خێزان و منداڵەكانیان لە خانووەكان دەرباز كردووە".

وەك خۆیان دەڵێن ئەو ھاووڵاتیانە خێزانی ھەژار و كاسبكارن و ناتوانن خانووەكانیان چاك بكەنەوە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن بە ھانایانەوە بچن.

لە ھەفتەی رابردووەوە شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستانی گرتەوە، رێژەی زۆری بەفر و بارانبارین لە ھەندێك ناوچەدا ئاستەنگی ھاتووچۆ و ژیانی بۆ ھاووڵاتیان دروستكردووە.