شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌ريى: خوا هه‌ندێك سيفه‌تى خۆى دابووه مام جه‌لال
چه‌ند به‌سه‌رهاتێكى تاڵهبانيى گێڕايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان، شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌ريى، رايگه‌ياند، ده‌ستپێشخه‌رييه‌كه‌ى يه‌كێتيى هيچى لێ سه‌وز نابێت و ئۆباڵى سه‌ره‌كيى كێشه‌كان حزبه‌كانن و به پێويستيشى زانيى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان كۆببێته‌وه و پێشبينيى ئه‌وه‌شيكرد، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى، نه‌وشيروان مسته‌فا رێكخه‌رى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و بارزانى كۆببنه‌وه.
"خراپترين كابينهيه"
له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى هه‌ڤپه‌يڤينى كه‌ناڵى كوردستان 24دا، شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌ريى له باره‌ى ره‌وشى هه‌رێمى كوردستانه‌وه گوتى: "ره‌وشى ئێستاى كوردستان له ئاستێكى خراپدايه و هه‌رچه‌نده ره‌وشه‌كه ئاڵۆز بووه، به‌ڵام له سه‌رده‌مى شه‌رى ناوخۆ ناخۆشتر نييه، به‌ڵام خه‌ڵك تينيى بۆ هاتووه".
گوتيشى: "ئه‌م كابينه خراپترين كابينه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بووه و ئۆباڵهكهشى هه‌مووى له ئه‌ستۆى ئه‌و لايه‌نانه‌يه كه حكومهتييان پێكهێناوه و پێويسته هه‌موو لايه‌نه‌كان به‌يه‌كه‌وه دابنيشن و چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و قه‌يرانانه بدۆزنه‌وه، ئه‌گينا خه‌ڵك گه‌يشتووه‌ته بينيى و ته‌واو بێزار بووه".
"هيچيان لێ سه‌وز نابێت"
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانى يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كان، شاڵاوى عه‌لى عه‌سكه‌ريى گوتى: "ئه‌و هه‌وڵانه هيچييان لێ سه‌وز نابێت، به‌ڵام پێويسته هه‌بن بۆ ئه‌وه‌ى بێهيوا نهبيين و باشتره هه‌وڵه‌كه بدرێت و ئه‌و ره‌وشه هه‌ر ده‌بێت چاك بكرێت و هيچ چاره‌سه‌رێكى ديكه له‌به‌رده‌مدا نييه ته‌نيا چاره‌سه‌ركردنى ره‌وشه‌كه نه‌بێت".
روونيشيكرده‌وه، هه‌موو لايه‌نه‌كان "هه‌ريه‌كيان به ئه‌ندازه‌ى قه‌باره‌ى خۆى تاوانباره له‌و ره‌وشه‌ى هاتووه‌ته‌دى".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "ره‌وشه‌كه له لايه‌ن هه‌ندێك كه‌سايه‌تى سياسيى ناو حزبه‌كانه‌وه درووستكراوه".
"له‌گه‌ڵيان نييم"
له باره‌ى لايه‌نه ئيسلامييه‌كانه‌وه، شاڵاوى عه‌لى عه‌سكه‌ريى گوتى: "وه‌ك خۆم قه‌ت له‌گه‌ڵ وجودى حزبى ئيسلامييدا نييم و بڕوام وايه ئه‌وانيش هه‌ر سياسه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاين بۆ خۆيان به‌كارده‌هێنن".
"ده‌بێت هه‌مووان به‌يه‌كه‌وه بن"
شاڵاوى عه‌لى عه‌سكه‌ريى نه‌يارى خۆى بۆ په‌راوێزخستنى لايه‌نه‌كان له پرۆسه‌ى سياسى خسته‌ڕوو و گوتى: "ده‌بێت هه‌موو لايه‌ك به گوێره‌ى سه‌نگى خۆى له په‌رله‌ماندا مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ بكرێت". گوتيشى: "پێويستيشه هه‌ر لايه‌ك خۆى ساغبكاته‌وه".
"بارزانيى"
به راى شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌ريى، "پێويسته بارزانى خۆى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان دابنيشێت و يه‌ك يه‌ك قسه‌يان له‌گه‌ڵدا بكات".
گوتيشى: "مه‌رج نييه هه‌موو لايه‌نه‌كان رازى بن، به‌ڵام دواتر بۆ خه‌ڵك روونبكرێته‌وه و شته‌كه روون بێت".
سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هه‌موو لايه‌نه‌كان "شين بۆ ههريسهكه ده‌كه‌ن، نه‌ك حه‌سه‌ن و حوسێن".
هه‌روه‌ها گوتى: "لايهنهكانيش ئه‌وه‌يان لێده‌خوێنرێته‌وه كه به مانه‌وه‌ى بارزانيى رازيين، چونكه تا ئێستا هيچ كه‌سێكيان كانديد نه‌كردووه بۆ پۆستيى سه‌رۆكى هه‌رێم و لاى خۆمه‌وه ئه‌وه به‌وه لێكده‌ده‌مه‌وه، كه ئه‌وانيش رازيين به مانه‌وه‌ى بارزانيى".
"ئه‌گه‌ر حوكمدارى ئاوا بێت"
ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان، ره‌خنه‌ى له ئه‌داى حكومه‌تى هه‌رێم گرت و گوتيى: "ئه‌گه‌ر حوكمدارى ئاوا بێت؛ به هه‌موو كه‌س ده‌كرێت, تۆ حكومه‌ت بييت و نهتوانييت موچه بده‌يت و به‌رپرس نه‌بييت له هيچ شتێكى خه‌ڵك، به هه‌موو كه‌س ئه‌وه ده‌كرێت".
"رێگه‌ى ديكه هه‌بوو"
له به‌شێكى ديكه‌ى گفتوگۆكهيدا، شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌ريى سه‌رنجى بۆ هۆكاره‌كانى "ئاڵۆزبوونى" پرۆسه‌ى سياسيى راكێشا و گوتى: "ئسلوب و شێوازى دوورخستنه‌وه‌ى وهزيرهكانىا گۆڕان و رێگرتن له سه‌رۆكى په‌رله‌مان پرسه‌كانى ئاڵۆزتر كرد و سه‌رۆكى حكومه‌ت دهيتوانى مۆڵهتيان بدات، نه‌ك لق ئه‌و كاره بكات، ئه‌نجامه‌كه هه‌مان شت ده‌بوو، به‌ڵام به سبوغێكى ديكه".
ئه‌ى چاره
له باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كانه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان گوتى: "چاره‌سه‌ر لاى كاك مه‌سعووده، ده‌بێت ئه‌و چاره‌ى بكات، چونكه ئه‌و سه‌رۆكى هه‌رێمه و ئه‌مه‌ش ماناى وايه سه‌رۆكى هه‌موو ئه‌وانه‌يه له هه‌رێم ده‌ژيين ئه‌گه‌ر چى دژيشى بن". لێره‌دا ناوبراو ئاماژه‌ى به به‌سه‌رهاتێكى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان كرد، كه جارێكيان به ته‌نيا سه‌ردانى بارزانيى كردبوو.
"هه‌موو وهزيفهيهكمان سووككرد"
شاڵاو، نيگه‌رانى خۆى له ره‌وشى ئێستا ده‌ربڕى و گوتى: "ئێمه هه‌موو وهزيفهيهكمان سووككردووه، له سه‌رۆك كۆمارييهوه تا كارگوزارى و هه‌يبه‌ت و هه‌ژموونى هيچ پۆست و پلهيهكى وهزيفيمان نه‌هێشتووه‌ته‌وه".
حكومه‌ت هه‌ڵوه‌شێته‌وه
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا، شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌ريى، داوايكرد، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و گوتى: "پێويسته حكومه‌تێكى بچووككراوه‌ى چوار بۆ پێنج وه‌زاره‌تى پێكبهێنرێت و خه‌ڵك له‌م قه‌يرانه رزگار بكرێت".
هيچ جياوازييمان نييه
سه‌باره‌ت به جياوازى نێوان لايه‌نه‌كان، شاڵاو باسى له‌وه كرد، يه‌كێتيى و گۆڕان و پارتيى هيچ جياوازييه‌كى ئايدۆلۆژييان نيه.
كێ ده‌ڕوات با بڕوات
شاڵاو باسى له كێشه ناوخۆييه‌كانى يه‌كێتيى كرد و گوتيى: "ئه‌زموون سهلماندوويهتى، ئه‌وه‌ى له يه‌كێتيى جيابووه‌ته‌وه نه‌يتوانييوه ببێته به‌ديلى يه‌كێتيى و هه‌مووانيش خۆيان به يه‌كێتيى ده‌زانن و كه‌سيش نييه بتوانێت ئه‌وى ديكه ده‌ربكات".
"سيفه‌تى خوايى"
به راى شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌رى، "مام جلال" سيفه‌تى تايبهتيى هه‌بووه، كه ئه‌و به "سيفه‌تى خوايى" وه‌سفيكردن و گوتى: "مام جلال خوا هه‌ندێك سيفه‌تى خۆى پێدابوو، هه‌ندێجار خوا سيفه‌تى خۆى ده‌دا به ئينسان، ئه‌و خهلقى 60 ساڵ ئه‌زموونى خه‌بات بوو".
به‌سه‌رهاتێك
شاڵاو له باسى تاڵهبانييدا گوتى: "ئه‌و كاته‌ى كرابوومه به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دهۆك، رۆژێكى سێشه‌ممه لاى مام بووم، بڕيارى كۆمه‌ڵێك شت درا، گه‌ڕامه‌وه دهۆك و وتم هه‌ينى دێمه‌وه لات و نانێكيش به‌يه‌كه‌وه ده‌خۆين، به‌ڵام پێنجشه‌م هه‌ندێك براده‌ر ميوانى بووبوون، كه هه‌ينيى من چووم، وتم ئه‌و رۆژه هه‌ندێك وه‌عدت دابوو، وتى وه‌عدى چى، ئيدى زانيم، مه‌سه‌له‌كه چييه و لايبردم و دوو سێ قسه‌ى مام و برازايانهى له‌گه‌ڵ كردم و گوتى: ئێستا شاندێكى حزبى ديموكرات دێن و من ناتوانم هه‌ستم بڕۆ تۆ خۆت خاوه‌ن ماڵى له برى من پێشوازييان لێ بكه".
شاڵاو گوتى: "ئه‌مه به‌هره‌ى مام جلال بوو، له يه‌ك كاتدا له به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند لايبردم و پێشى وتم تۆ خۆت خاوه‌ن ماڵييت و له باتى من پێشوازى له ميوانهكانم بكه".
"به لێشاو خه‌ڵك ده‌بێته مولحيد"
له به‌ره به‌رى كۆتايى به‌رنامه‌كه‌دا، شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌ريى باسى له‌وه كرد، به هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه و "ده‌نگ ههڵنهبڕينى لايه‌نه ئيسلامييه‌كان" هه‌ندێك ئه‌و هه‌سته‌يان بۆ درووستبووه ئه‌وه‌ى داعش ده‌يكات سه‌رچاوه‌كه‌ى له ئيسلامهوهيه، هه‌ربۆيه خه‌ڵك "به لێشاو" "ده‌بنه زهردهشتيى" و ده‌بنه "مولحيد".
له كۆتايى گفتوگۆكه‌شدا، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان، شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌ريى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كورد كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێگه‌ى "راست" به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت بوون و پێشبينيى ئه‌وه‌شيكرد، ئه‌گه‌ر رێكخه‌رى گشتيى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، نه‌وشيروان مسته‌فا، بگه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانيى كۆببێته‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه وه‌ك گوتيى: "كه‌س نايه‌وێت بكه‌وێته به‌ر نهفرهتيى مێژوو".
ئه‌م قسانه‌ى شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌ريى له ميانيى به‌رنامه‌ى "هه‌ڤپه‌يڤين"دا هاتن، كه له ميانى به‌رنامه‌كانى رۆژى 9ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2015، له كه‌ناڵى كوردستان 24 په‌خشكرا.