"داوای لێپرسینەوە لە هەرێم دەکات"
پێویسته هه‌رێمی كوردستان ئامانجی لێدانی خه‌نده‌ق لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم روون بکاتەوە

K24 – به‌غدا:
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق لە ئيئتيلافى دەوڵەتی یاسا، عه‌بدولئیلا نائیلی رايگه‌ياند، "پێویسته هه‌رێمی كوردستان ئامانجی لێدانی خه‌نده‌ق لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم روون بکاتەوە، ده‌بێت حكومه‌تی به‌غداش له‌وباره‌وه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستان دا بكات".
نائیلی، گوتی: "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌رێم پێشێلكردنی مادده‌ی 140 و مافی هه‌ندێك پارێزگایه، كه سه‌ر به هه‌رێم نین و خه‌نده‌قی تێدا لێداوه".
پێشتر هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، "لێدانی ئه‌و خه‌نده‌قانه بۆ رێگریكردنه له هێرشی تیرۆرستان"، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی بڕوایان وایه، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچانه بخاته سه‌ر هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ رابگه‌یه‌نێت.