داوايه‌كى موباره‌ك ره‌تكرايه‌وه
دادگای تێھەڵچوونەوەی میسر، داوایه‌كى سەرۆكی له‌كارلادراوى میسر، حوسنی موبارەك و دوو كوڕەكەی، لەسەر پێداچوونەوە بە بڕیاری دادگا بە سەپاندنی سێ ساڵ زیندانی بەسەریاندا بەھۆی كاری گەندەڵیییەوە، رەتكردەوە.
K24 – قاهيره:
دادگای تێھەڵچوونەوەی میسر، داوایه‌كى سەرۆكی له‌كارلادراوى میسر، حوسنی موبارەك و دوو كوڕەكەی، لەسەر پێداچوونەوە بە بڕیاری دادگا بە سەپاندنی سێ ساڵ زیندانی بەسەریاندا بەھۆی كاری گەندەڵیییەوە، رەتكردەوە.
لە مانگی ئایار/ مايۆى 2015، به تاوانى گەندەڵی لەماوەی ٣٠ ساڵی سەرۆكایەتیدا، دادگایەكی قاھیرە سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر سەرۆكی پێشووی میسر و ھەردوو كوڕەكەی عه‌لا و جەمالدا سەپاند، له‌گه‌ڵ بڕیارى پێ بژاردنى بڕى 10.9 ملیۆن دۆلار.
دوای ئه‌و بڕیاره‌ى دادگا، موبارەك، "داوای لە دادگای تێھەڵچوونەوەی میسر كرد پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بكەن، بەڵام رۆژی شەممە دادگا داواكەی موبارەكی رەتكردەوە".
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى ناڕه‌زایى جه‌ماوه‌رى له چه‌ند وڵاتێكى عه‌ره‌بى، كه به "به‌هارى عه‌ره‌بى" ناسرا، موبارەك لەساڵی ٢٠١١، لە دوای ١٧ رۆژ خۆپیشاندانی فراوان لە میسر، دەستی لەكاركێشایەوە.