ئاڤاگادۆ گهنجت دهكاتهوه
ئاڤاگادۆ دەبێتە ھۆی دەرنگ دەركەوتنی چرچی ولۆچی لە دەم وچاو.

K24 – پاريس:
لێكۆڵینەوەیەكی پسپۆرانی بواری جوانكاری لە فەرەنسا دەریانخستووە، ئاڤاگادۆ دەبێتە ھۆی دەرنگ دەركەوتنی چرچی ولۆچی لە دەم وچاو.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە، میوەی ئاڤاگادۆ دەوڵەمەندە بە چەورییە تاك تێربووەكان، دەبێتە ھۆی كەمی رێژەی كۆڵسترۆڵ لە خوێندا.
ئهو ميوهيه رێژەیەكی زۆری لە ڤیتامین (A)ی تێدایە كە زۆر گرنگە بۆ پێست ھەروەھا رێژەیەكی زۆرى پۆتاسیۆمی تێدایە، كه ئەمان ھۆكارن بۆ دوا كەوتنی لۆچبوونی پێست.
ھەروەھا جگە لەمەش ئاماژەیان بەوەداوە ئاڤاگادۆ دژە ئۆكسانی زۆری تێدایە و زۆر بە سوودە بۆ ئەوەی بەگەنجی بمێنیتەوە.
پسپۆران رێنوێنی دەدەن، ئاڤاگادۆ لە میوە سەرهكیەكانتان بێت ھەفتەی دووجار بە لایەنی كەم ئەو میوە بخۆن.
ھەروەھا دەشڵێن شوتی و قهرنابیت بە ھەمان شێوەی ئاڤاگادۆ بەسوودن بۆ پێست.