جەعفەر مستهفا: كۆبوونهوهى وا نەكرێت باشترە
رایگەیاند، ئەگەر كۆبوونەوە بۆ كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی بێت نەكرێت باشترە.
K24 – سلێمانى:
ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، جەعفەر مستەفا، لە بارەی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی رایگەیاند، ئەگەر كۆبوونەوە بۆ كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی بێت نەكرێت باشترە.
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ ماڵپهڕى كوردستان 24، ئەندام مەكتەبی سیاسی یەكێتی، جەعفەر مستەفا، لە بارەی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی رایگەیاند، "كۆبوونەوە بەو شێوەیە، كە بۆ كۆبوونەوە بێت، نەكرێت باشترە. ئەو كۆبوونەوەیەمان پێ باشە كە بڕیاری تێدا بدرێت".
دوای نەخۆشكەوتنی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ئهو حزبه رووبەڕووی چەندین كێشەی ناوخۆی بووەتەوە.