دواى گۆڕان، يهكێتى لهگهڵ پارتيى كۆ دەبێتهوە
بڕیارە كۆبوونەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بۆ تاوتوێكردنى پێشنیازە نوێیەكانی یەكێتی ئهنجامبدرێت.
K24 – سلێمانى:
بڕیارە كۆبوونەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بۆ تاوتوێكردنى پێشنیازە نوێیەكانی یەكێتی ئهنجامبدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پهيامنێرى كوردستان 24، له سلێمانى، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی كۆ دەبنەوە.
زانیارییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن لەو كۆبوونەوەیەدا ھەردوولا گفتوگۆ لەسەر پێشنیازە نوێیەكانی یەكێتی دەكەن، لە دوای بزوتنەوەی گۆڕانیش بڕیارە یەكێتی و پارتی لەسەر ھەمان پرس كۆببنەوە.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر ماڵپهڕى كوردستان 24، پەیوەندی بە ھەر یەك لە گوتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان و چەند سەركردەیەكی یەكێتیەوە كرد، بەڵام پەیوەندییەكان بەردەست نەبوون.
بەرپرسانی یەكێتی لەم چەند رۆژەدا ئەوەیان خستووتەڕوو، ئهوان بە دوو نەخشە رێگا و چەند پێشنیازێك بەشداری لە كۆبوونەوەكان دەكەن.