رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان: لێدانی خه‌نده‌ق بۆ دیاریكردنی سنووری كوردستانه
"خه‌نده‌قه‌كانی كوردستان .. بۆ خۆپارستنه له ده‌وڵه‌تی داعش یاخود بۆ دیاریکردنی سنووری هه‌رێمە"
K24 ـ هه‌ولێر:
لێدانی خه‌نده‌ق به‌درێژایی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان وهه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، كه به هه‌وڵی "جیابوونه‌وه‌ی كوردستان" ده‌ژمێردرێ، مژاری ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامە عه‌ره‌بییه‌كانە.
رۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی عه‌ره‌بیی لە راپۆرتێكدا به ناونیشانی (خه‌نده‌قه‌كانی كوردستان .. بۆ خۆپارستنه له ده‌وڵه‌تی داعش یاخود بۆ دیاریکردنی سنووری هه‌رێمە) رۆژنامەکە دەشڵێ: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم رایانگه‌یاندووه ئه‌و خه‌نده‌قانه بۆ خۆپارێزییه له‌به‌رامبه‌ر هێرشەکانی چه‌كدارانی داعش. به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه: لایه‌نەکانی شیعه پێیانوایه لێدانی ئه‌و خه‌نده‌قانه له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانەوە بۆ "سه‌پاندنی دیفاكتۆیه و پاشان دیاریكردنی سنووره بۆ جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی".
له چوارچێوه‌ی جه‌نگی داعش له عێراق و ده‌رهاوێشته‌كانی، به‌تایبه‌تیی ئاواره‌بوونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیی، هه‌روه‌ها پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراق له شاری رومادی و بۆردوومانه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی، مژاری ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌ته‌نی ئیماراتییە، کە دەڵێ: هێزه‌هاوبه‌شه‌كانی عێراق و هۆزه‌كانی ناوچه‌كه توانیان ناوچه‌ی ئالشاعیی له به‌روانه و گوندی سه‌كران به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه: سه‌رجه‌م ناوچەی حه‌دیسه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌رهێندراوه.
هاوکات رۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌فدی میسر لە هه‌واڵێكدا ئاماژه دەکات به بۆردوومانكردنی كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتنی پاره له شاری مووسڵ له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌گوێره‌ی زانیاری رۆژنامه‌كه، له‌و بۆردوومانه پاره و سامانێكی زۆری چه‌كدارانی داعش له‌نێوبراون.
رۆژنامه‌ی ئه‌لنه‌هاری لوبنان هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا دەڵێ: به‌سه‌دان خێزان كه زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵن، له حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری بۆ رزگاربوون له ده‌ستی داعش مه‌ترسییان خستووه‌ته سه‌ر ژیانی خۆیان و هه‌ڵاتوون، به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌لنه‌هار نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌س له‌و خێزانه هه‌ڵاتوانه دوو رۆژ به‌ڕێگایه‌كی سه‌خت و له‌به‌ر سه‌رما به‌ڕێگاوه‌بوونە.