ورمێ.. 6 كەس بە ھۆی ئه‌نفلۆنزاوه‌ گیانیان لەدەستداوه‌

سەرۆكی زانكۆی پزيشكی پارێزگای ورمێ(رۆژهه‌ڵاتی كوردستان), جەواد ئاغازادە، رایگەیاند، "6 كەس لەو پارێزگایە بە ھۆی تووشبوون بە نەخۆشی ئانفولانزاوە گیانیان لەدەستداوە.

K24 – ورمێ:

سەرۆكی زانكۆی پزيشكی پارێزگای ورمێ(رۆژهه‌ڵاتی كوردستان), جەواد ئاغازادە، رایگەیاند، "6 كەس لەو پارێزگایە بە ھۆی تووشبوون بە نەخۆشی ئانفولانزاوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاغازادە گوتی: "نەخۆشی ئه‌نفلۆنزا، نەخۆشییەكی گوازراوەیە بۆیه‌ پێویستە ھاووڵاتیان رەچاوی رێنماییەكانی پزيشك بكەن".

سەرۆكی زانكۆی پزيشكی ورمێ زياتر گوتی: "ھەر كەس تووشی نەخۆشی پەسیو و ھەڵامەت بێت و دوای سێ رۆژ نەخۆشییەكەی بە دەرمانی ئاسایی چارەسەر نەبوو، پێویستە بە زووترین كات سەردانی نەخۆشخانە بكات".

ئاغازادە روونيكرده‌وه‌، "نەخۆشی ئه‌نفلۆنزاى بەراز لە پارێزگای ورمێ بڵاونه‌بووه‌ته‌وه‌".

روونيشيكرده‌وه‌، "یەكەم ھۆكاری گیان لەدەستدانی ھاووڵاتیانی ئەو پارێزگایە نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەكانە، بە دوای ئەودا نەخۆشی شێرپەنجە به‌ پلەی دووەم دێت".