سەرۆكی ھەرێمی كوردستان سوپاسی خاوەنی تابلۆی شەھیدان دەكات

قوتابییەكی كورد تابلۆیەکی بۆ شەھیدان دروست کرد و ناوی شەھیدانی شەڕی داعشی لەسەر نووسیوە بۆ سەرۆكی ھەرێمی كوردستانی ناردووە، ئەویش بە نامەیەك وەڵامی ئەو قوتابیە دەداتەوە و سوپاسی ھەستی كوردانەی دەكات.

K24:

قوتابییەكی كورد تابلۆیەکی بۆ شەھیدان دروست کرد و ناوی شەھیدانی شەڕی داعشی لەسەر نووسیوە بۆ سەرۆكی ھەرێمی كوردستانی ناردووە، ئەویش بە نامەیەك وەڵامی ئەو قوتابیە دەداتەوە و سوپاسی ھەستی كوردانەی دەكات.

تارا كرمانج عزەت، كچە قوتابییەكی دانیشتووی شارۆچكەی سۆرانە تابلۆیەكی بۆ ناوی شەھیدان دروستکردووە، لەسەر درەختێك ناوی شەھیدانی ناوچەكەی كە لە شەڕی داعش شەھیدبوونە نەخشاندووە.

لە نامەكەدا مەسعوود بارزانیی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەڵێ: "بەسوپاسەوە تابلۆی شەھیدان و نامەكەتان گەیشتە دەستم، خۆشحاڵم كە ئەو ھەستە پاك و دڵسۆزانەت بۆ گەل و وڵاتەكەت ھەیە، ئێستا لاوانی وڵاتەكەمان لە سەنگەرەكانی بەرگرییدان بە خوێنی خۆیان داستان دەخوڵقێنن و بونەتە سیمبولی ئازایەتیی و ھەموو جیھان شانازیی بە پێشمەرگەوە دەكات".

لە بەشێكی دیكەی نامەكەدا ھاتووە: "گەل و وڵاتەكەمان بەرەو ئایندەیەكی گەش ھەنگاو دەنێن و پێویستە ئێوەی لاوان بە خوێندن و متمانە بە خۆبوونێكی پتەو لە پێشخستنی وڵاتەكەماندا بەشداربن".