كوێت دژی ئێران ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد

بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئێران و حزبوڵڵای لوبنان، "دادگایەكی كوێتی سزای لەسێدارەدانی بۆ كەسێكی بە رەچه‌ڵه‌ك ئێرانیی هه‌ڵاتوو و كوێتییه‌ك دەركرد".

K24 – كوێت:

بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئێران و حزبوڵڵای لوبنان، "دادگایەكی كوێتی سزای لەسێدارەدانی بۆ كەسێكی بە رەچه‌ڵه‌ك ئێرانیی هه‌ڵاتوو و كوێتییه‌ك دەركرد".

دادگا كوێتییه‌كه رایگه‌یاند‌، "15 كوێتی تری به‌ به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی 5 تا 25 ساڵ و  7 تۆمەتباری دیكەشی به‌ پێبژاردنی ماددیی سزا داوه‌".

دادگای كوێت لە بەیاننامەیەكدا روونیكردووه‌ته‌وه‌، "ئەو تۆمەتبارانە به‌ نیازبوون‌ كرده‌وه‌ی توندوتیژیی ئه‌نجامبده‌ن، زیان بە بەرژەوەندییەكانی كوێت بگه‌یه‌نن".

ئه‌و كه‌یسه‌ بۆ 13 ئاب/ ئۆگه‌ست 2015 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوێت رایگه‌یاندبوو، "شانه‌یه‌كی تیرۆریستیان به‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه‌ ده‌ستگیركردووه‌".

دوای له‌ سێداره‌دانی نمر ئه‌لنمر كه‌سایه‌تی شیعه‌كان له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه‌، په‌یوه‌ندیی ئێران و وڵاتانی كه‌نداو تێكچوو، سعوودیه‌ و  ژماره‌یه‌ك وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاند.

 

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كان