فەرماندەیەكی پێشمەرگە: كاتی رزگاركردنی حهویجه هاتووه
بەرپرسی میحوەری4ی ھێزی پێشمەرگە رایگەیاند، "لە رۆژانی داھاتوودا موژدەیەكی خۆش لە بارەی حەویجە رادەگەیەنین".
K24 - كەركووك:
بەرپرسی میحوەری 4 ی ھێزی پێشمەرگە له باشووری كهركووك رایگەیاند، "لە رۆژانی داھاتوودا موژدەیەكی خۆش لە بارەی حەویجە رادەگەیەنین".
بەرپرسی میحوەری 4ی ھێزی پێشمەرگە، وەستا رەسووڵ، بە ماڵپهڕی كوردستان24 ی راگەیاند، "لە رۆژانی داھاتوودا موژدەیهكی خۆش بە رزگاركردنهوهی تەواوی ناوچەی حەویجە لە داعش رادەگەیەنین".
گوتیشی: "كاتی ئەوە ھاتووە لەگەڵ لایەنەكانی دیكە كە عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ههماههنگیی بكرێت و حەویجە رزگاربكهینهوه".
ئهو فهرماندهیهی پێشمهرگه، روونیكردهوه، "بوونی داعش له حەویجە مەترسیی لە سەر باشووری كهركووك و حەمرین و سەڵاحەددین دروستكردووه".