به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان هۆكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات
بريارى سياسيى بزووتنه‌وه‌كه له‌لايه‌ن 4 تا 5 كه‌سێكه‌وه قۆرخكرابوو
K24 – هه‌ولێر:
رێكخه‌رى پێشووى ژوورى په‌يوه‌ندييه سياسييه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان, له هه‌ولێر كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى گرێدا, هۆكاره‌كانى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له بزووتنه‌وه‌كه راگه‌ياند.
رێكخه‌رى پێشووى ژوورى په‌يوه‌ندييه سياسييه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان, د.محه‌مه‌د حاجى, گوتى: "گۆڕان نه‌يتوانى وه‌كوو پێويست ئه‌و دروشمانه بێنيتهدى كه بهرزيى كردبوويه‌وه".
د.محه‌مه‌د حاجى روونيكرده‌وه, "هۆكارى ههرهسهرهكيى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان, ئه‌وه‌بووه كه بريارى سياسيى بزووتنه‌وه‌كه له‌لايه‌ن 4 تا 5 كه‌سێكه‌وه قۆرخكرابوو".
رێكخه‌رى پێشووى ژوورى په‌يوه‌ندييه سياسييه‌كانى گۆڕان, ئاماژه‌ى به‌وه‌دا, "يه‌كێكى ديكه له هۆكاره‌كانى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان, په‌يڕه‌وكردنى شارچييهتى بوو له ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا".
د. محه‌مه‌د حاجی، رێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا،دوێنێ پێنجشه‌ممه 14ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان راگه‌ياند.
ئه‌و رێكخهرهى گۆڕان گوتى، "ئه‌وه‌ی ئێمه خه‌باتمان بۆی كرد و قوربانیمان بۆیدا وا ده‌رنه‌چوون".
محه‌مه‌د حاجی، پێشتر وه‌ك رێكخه‌ری بازنه‌كانی دوكان و بادینانی ئه‌و بزووتنه‌وه بووه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م به‌رپرسی ئه‌و حزبه نییه ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه.