به‌هۆی داڕمانی شاخه‌وه‌ رێگای نێوان سۆران - چۆمان داخرا

K24 - هه‌ولێر:

به‌هۆی داڕمانی شاخه‌وه‌، له‌ سه‌ر رێگای هامڵتۆن، رێگای نێوان سۆران – چۆمان داخرا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، داڕمانی شاخه‌كه‌ له‌ نزیكی گوندی "ره‌شه‌كه‌ڵ"ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی گه‌ڵاڵه‌یه‌.

په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، زیاتر له‌ كاتژمێرێكه‌ رێگاكه‌ داخراوه‌ و تا ئێستا هیچ تیمیێكی فریاگوزاری و پاككردنه‌وه‌ و چاككردنه‌وه‌ی رێگا نه‌هاتووه‌.

 

به‌هۆی داڕمانی شاخه‌وه‌ رێگای نێوان سۆران - چۆمان داخرا
به‌هۆی داڕمانی شاخه‌وه‌ رێگای نێوان سۆران - چۆمان داخرا