لیڤه‌رپوول له دۆزه‌خی شه‌یتانه‌كان رزگاری نه‌بوو
تۆپوه‌شێنه‌كان لوتكه‌یان وه‌رگرته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌مشه‌و له خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بووه میوانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول، یارییه‌كه‌یش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌یتانه سووره‌كان كۆتایی هات.
واین روونی كه به كوڕه زێرینه‌كه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر ناسراوه، ئه‌مشه‌و له خوله‌كی 78 گۆڵی بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، ئه‌م یاریزانه به تۆماركردنی ئه‌م گۆڵه ده‌ركردنی لویس ڤان خالی بۆ كاتێكی دیكه دواخست و فشاره‌كانی سه‌ر یانه‌كه‌شی كه‌مكرده‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا یانه‌ی ئارسێناڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی ستۆك سیتی بووه‌وه، یارییه‌كه‌یش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن به ده‌ستخستنی ئه‌م تاكه خاڵه لوتكه‌یان گرت و بهختیشیان هه‌بوو، چونكه یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ركابه‌ریان ئه‌ویش له به‌رانبه‌ر ئه‌ستۆن ڤیلا كه‌وته داوی یه‌كسانبوونه‌وه.
یانه‌كانی ئارسێناڵ و لیسته‌ر سیتی به كۆكردنه‌وه‌ی 44 خاڵ خانه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌میان گرتووه، مانچێسته‌ر سیتی به 43 خال، تۆتنهام به 39 خاڵ و مانچێسته‌ر یونایتدیش به 37 خاڵ له خانه‌كانی سێیه‌م تا پێنجه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێن.