رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان: گه‌ڕانه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ دۆخی جارانی پێویستی به‌كاته
زۆر دابه‌زینی نرخی نه‌وت له جیهاندا مژاری ئه‌مڕۆی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه

K24 ـ هه‌ولێر:
جه‌نگی داعش له عێراق و سووریا، زۆر دابه‌زینی نرخی نه‌وت له جیهاندا، گه‌ڕان به‌دوای چه‌ند سه‌ربازێكی ونبووی ئه‌مریكا له عێراق، هه‌روه‌ها ناڕه‌زایی عه‌ره‌بی سوننه دژی حه‌شدی شه‌عبی، چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی پێدراوی ئه‌مڕۆی میدیای عه‌ره‌بییه.
له‌چوارچێوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی داعش له عێراق، رۆژنامه‌ی ئه‌لبه‌یانی ئیمارات هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی (كوژرانی چه‌كداری داعش له عێراق) رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی كردووه به هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه لاشه‌ی نۆ چه‌كداری داعش له‌دوای خۆیان جێماوه.
له‌باره‌ی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جه‌نگی دژی داعش له سووریا، رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی: (داعش 400 هاوڵاتی مه‌ده‌نی له دێرزوور ده‌ڕفێنێت) به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه له‌دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ئه‌و شاره، جگه له به‌كۆمه‌ڵكوشتنی هاوڵاتیان، به‌سه‌دانیشی ڕفاندووه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی عه‌ره‌بی له‌راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی كردووه به‌وه‌ی هێزه سوننیه‌كان له عێراق له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌ن، پرسی پێشێلكاریه‌كان و چه‌وساندنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی پارێزگای دیاله له‌لایه‌ن "میلیشاكان"ه‌وه به نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن، به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه به‌رپرسیارێتی ئه‌و "ده‌ستدرێژیانه" خراوه‌ته ئه‌ستۆی حه‌شدی شه‌عبی و حكوومه‌ت.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان بابه‌تێكی دیكه‌ی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه، رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: سه‌رۆكی مه‌كسیك رایگه‌یاندووه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ جێگیركردنی نرخی وزه له جیهان، له‌لایه‌كی دیكه بگوێره‌ی ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی ئه‌لنه‌هاری لوبنان، وه‌زیری نه‌وتی سعودییه رایگه‌یاندووه، گه‌ڕانه‌وه‌ی جێگیربوون بۆ نرخی نه‌وت پێویستی به هه‌ندێك كات هه‌یه.