یان ئینگلیزی فێربه.. یان به‌ریتانیا جێبهێڵه
190 هه‌زار ژن ناتوانن به ئینگلیزی قسه بكه‌ن

K24 - له‌نده‌ن:
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له چاوپێكه‌وتنێكدا، نیازی خۆی له باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاتوونه‌ته به‌ریتانیا، له تاقیكردنه‌وه‌كانی لێهاتوویی ئینگلیزی سه‌ركه‌وتوو نابن ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، یان ده‌بێت فێری ئینگلیزی بن، یان ده‌بێت به‌ریتانیا به‌جێبهێڵن.
ده‌یڤید كامیرۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆی "BBC"ی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، حكوومه‌تی به‌ریتانیا به نیازه ئه‌و ژنانه ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانییان بكاته‌وه، كه به ڤیزای خێزانی، بۆ گه‌یشتن به هاوسه‌ر و منداڵه‌كانییان ده‌چنه به‌ریتانیا و فێری ئینگلیزی نابن.
كامیرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌شێك له‌و ژنه موسڵمانانه‌ی دێنه به‌ریتانیا، له كۆمه‌ڵگای به‌ریتانی داده‌بڕێن و زمان نازانن.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌ریتانیا، نزیكه‌ی 190 هه‌زار ژن، كه له وڵاتانی دیكه‌وه هاتوون، شاره‌زایی ته‌واوییان له زمانی ئینگلیزی‌دا نییه و 38 هه‌زاریشیان هیچ شتێك له ئینگلیزی نازانن و ناتوانن قسه‌ی پێ بكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامی به‌ریتانیاش ده‌ڵێت، 16 هه‌زار موسڵمان، واتا نزیكه‌ی 6%، كێشه‌یان له‌گه‌ڵ زمانی ئینگلیزی‌دا هه‌یه.
كامیرۆن روونیشی كرده‌وه، ئامانج له پلانه‌كه‌ی حكوومه‌ت، تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتریان پێ بدرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ره‌خنه له‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌ت گیراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر ژنێك نه‌توانێت له تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی ده‌ربچێت، ده‌بێت به‌ریتانیا جێبهڵێت، كه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌شێكیان زیاتر له دوو ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كانییان له‌و وڵاته ده‌ژین.