شيكارى.. دواى داعش چى رووده‌دات
پرسى كورد، ئه‌و پرسياره سياسييه گه‌وره‌يه‌يه كه رووبه‌ڕووى به‌رپرسانى ئه‌مريكا ده‌بێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
كۆده‌نگييه‌ك له نێوان كۆمارييه‌كان و ديموكراته‌كانى ئه‌مريكا هه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته و ئه‌ركى ئه‌مريكايه، داعش له‌ناو به‌رێت.
گريمانه‌يه‌كى روون هه‌يه، كه شكستپێهێنانى داعش ده‌بێته هۆى چاره‌سه‌ركردنى زۆرێك له‌و كێشه گه‌ورانه‌ى ئه‌مريكا له ناوچه‌كه پێيانه‌وه ده‌ناڵێنێت.
هه‌رچه‌نده له‌ناوچوونى داعش ده‌بێته هۆى ده‌ستپێكى قۆناغێكى نوێ، به‌ڵام راستتر ئه‌وه‌يه گه‌شتێكى ديكه‌ى ململانێى هه‌رێمايه‌تى و زۆر ئاڵۆز له پێناو ده‌سه‌ڵاتدا دێته كايه‌وه.
شكستپێهێنانى داعش ئه‌و راستييه ناگۆڕێت، كه هه‌ريه‌ك له عێراق و سووريا به ده‌ست داڕووخانى كۆمه‌ڵايه‌تى گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنن، به هۆى ئه‌و پلانانه‌ى ئه‌مريكا سه‌رپه‌رشتيان ده‌كات بۆ گۆڕينى سيستمى حوكمڕانى له‌و وڵاتانه‌دا.
ئه‌مه‌ش ره‌وشه‌كه‌ى به جۆرێك ئه‌سته‌م كردووه، كه هيچكات ئه‌و دوو وڵاته نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ بارودۆخى سرووشتيى خۆيان.
له سه‌ره‌تادا، كورده‌كانى عێراق، ده‌ستيانگرتووه به بژارى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى خۆيانه‌وه، وه‌ك ديفاكتۆ، زياتر له دوو ده‌يه‌يه نيمچه سه‌ربه‌خۆييان هه‌يه. هيچ رێگه‌يه‌ك نييه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه كورده‌كان بكه‌ونه‌وه ژێر ركێفى ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندێتى له به‌غدا.
له راستييدا كورده‌كانى عێراق، سوودمه‌ند بوون له‌و گێژاوه‌ى ناوچه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه و توانيويانه ده‌سه‌ڵاتيان خۆيان فراوان بكه‌ن و بگه‌نه‌وه كه‌ركووك و كۆنترۆڵى نه‌وت بكه‌ن، كه له دواى رووخانى رژێمى به‌عسه‌وه له 2003 كه‌وتبوونه ململانێيه‌كى سه‌خته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى به‌غدا له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه.
له سوورياشدا، كورده‌كان زۆرتر چاوكراوه و نوێگه‌رن و له سه‌ركه‌وتنيشدا تا راده‌يه‌ك سنووردارن. به‌ڵام هێشتا ئه‌وان زۆرتر سه‌رنجڕاكێشن. له ماوه‌ى ساڵى رابردوودا، توانييان زۆرێك له‌و ناوچانه‌ى كه زۆرينه‌يان كوردن له باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سووريا (رۆژئاواى كوردستان)، له ده‌ستى داعش رزگار بكه‌ن. ئه‌وان هێشتا نيازيان نييه دۆستايه‌تى بۆ حكومه‌تى گه‌مارۆدراوى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌رببڕن و هاوكات ناشيانه‌وێت بچنه پاڵ نه‌يارانى به‌شار ئه‌سه‌د، كه عه‌ره‌بى سوننه به‌سه‌ريدا زاڵن.
له راستييدا هه‌ريه‌ك له كورده‌كانى عێراق و براكانيان له سووريا، به جۆرێك ده‌ڕواننه ره‌وشى ئاڵۆزى ناوچه‌كه، كه ده‌رفه‌تێكه بۆ درووستبوونى ده‌وڵه‌ته‌كه‌يان و هاتنه‌دى خه‌ونه‌كه‌يان و يه‌كخستنه‌وه‌ى كوردستانى گه‌وره.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه، به‌ديهێنانى ئه‌و خه‌ونه، وا له توركياى هاوپه‌يمانى ئه‌مريكا و ئه‌ندامى ناتۆ ده‌كات، به‌خۆ بكه‌وێت، چونكه هاوسنوورى ئه‌و كيانه ده‌بێت و ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، به په‌لهاويشتنى نه‌يتوانى ئه‌و كێشه‌يه بۆ توركيا چاره‌سه‌ر بكات، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك له‌و باره‌يه‌وه رووبدات، ره‌نگه پرسه‌كان زۆر ئاڵۆزتر بكات.
پرسى كورد، ئه‌و پرسياره سياسييه گه‌وره‌يه‌يه كه رووبه‌ڕووى به‌رپرسانى ئه‌مريكا ده‌بێته‌وه، ئايا ئه‌وان به جدى له‌سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ن، عێراق و سووريا دابه‌ش ببن و ببنه چه‌ند ده‌وڵه‌تێكى بچووك له ناوچه‌كه‌دا، ياخود ئه‌و بژاره ره‌تده‌كه‌نه‌وه؟
تا ئێستا وه‌ڵامى فه‌رميى به‌رپرسانى ئه‌مريكا "نا"يه، به‌ڵام ململانێ خوێناوييه‌كانى عێراق و سووريا له نێوان سوننه و شيعه‌دا بوونه‌ته چه‌ترێك بۆ شاردنه‌وه‌ى مه‌رامى هه‌ژموونگه‌ران.
ئايا ئه‌مريكا ئاماده‌يه هێز ره‌وانه‌ى ئه‌و دوو وڵاته بكات بۆ ئه‌وه‌ى لانيكه‌م پارێزگارى له رژانى خوێنى زياتر له نێوان لايه‌نه ناكۆكه‌كاندا بكات.
ئايا ئه‌مريكا ئاماده‌يه ده‌رفه‌ت بۆ به‌خشينى بيرۆكه‌ى عاقڵمه‌ندانه بڕه‌خسێنێت له به‌رامبه‌ر بيرۆكه‌ى ترسناكى پارێزگاره نوێيه‌كان، به تايبه‌تى له باره‌ى ژماره‌ى ئه‌و هێزانه‌ى ره‌وانه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌يان ده‌كات.
ئايا ئه‌مريكا ئاماده‌يه پارێزگارى له‌و هێزانه‌ى بكات له ژينگه‌يه‌كى ترسناكى جه‌نگييدا بۆ ماوه‌ى 20 تا 30 ساڵى داهاتوو..؟
ئايا ئه‌مريكا ئاماده‌يه ته‌رمى ده‌يان سه‌ربازى خۆى ببينێت كه هه‌موو ساڵێك له ناو تابووته‌كاندا بۆ ئه‌مريكا ره‌وانه ده‌كرێنه‌وه، ئه‌ى چى له باره‌ى سه‌دان و هه‌زاران ته‌رمه‌وه ده‌ڵێت؟
ئه‌مريكا پێويستى به‌وه‌يه له سرووشتيى شه‌ڕ له دژى ده‌وڵه‌تى داعش وردبێته‌وه و ئه‌مه‌ش به ساده‌يه ماناى ئه‌وه‌يه ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازييانه‌ى ئه‌مريكا و سياسه‌تى ده‌ستتێوه‌ردانى له كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست رووى له كۆتايى كردووه. لايه‌نگرانى ئه‌و سياسه‌ته له‌و بڕوايه‌دان ئه‌وه‌ى رووده‌دات ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنى تێدا به‌ديهات، دوا سه‌ركه‌وتنى له‌و جۆره ده‌بێت بۆ هه‌ژموونى ئه‌مريكا له ناوچه‌كه‌دا.
له بيره‌وه‌ريدا هێشتا ئه‌و پرسه زيندووه، كه چۆن هه‌لۆكانى كۆشكى سپى به درێژايى ده‌يه‌يه‌ك به‌ر له رووخاندنى رژێمى به‌عس سووربوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هێرشى سه‌ربازيى بۆ رووخاندنى سه‌دام حوسێن. ئه‌وان له راستييدا كێشه‌ى سه‌دام حوسێنيان له‌كۆڵ كرده‌وه و كۆتاييانپێهێنا، به‌ڵام كاره‌سات و رووداوى گه‌وره‌تريان خولقاند، ره‌نگه مه‌ترسى ئه‌وه‌ش هه‌بێت، له‌ناوبردن و رووخاندنى يه‌كجاره‌كى داعش كێشه و گرفتى هاوشێوه‌ى لێبكه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه: زه ناشناڵ انترست
وه‌رگێڕانى: ماڵپه‌ڕى كوردستان 24