ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌

"هیچ شتێكی له‌و جۆره‌ رووینه‌داوه‌"

K24 – هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكايه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌واڵی ده‌ستبه‌رداگرتنی بڕه‌ پاره‌ی بازرگانێكی نه‌وت ره‌تده‌كاته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: " هه‌ندێ له‌ پێگه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ گوایه‌ له‌ ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ست به‌سه‌ر بڕى 276 ملیار دینارى بازرگانێكى نه‌وت به‌ ناوى "چاخان ڕه‌فیق عومه‌ر"دا گیراوه‌ و گوایه‌ ئه‌و خانمه‌ هاوسه‌رى به‌ڕێز وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌ و تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى دراوه‌ته‌ پاڵ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى نایاسایى بازرگانى به‌ نه‌وته‌وه‌ كردووه‌".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، كه‌ هیچ شتێك له‌و جۆره‌ رووینه‌داوه‌ و تێیدا هاتووه‌" لێره‌وه‌ سه‌رله‌به‌رى ئه‌م هه‌واڵه‌ دروستكراوه‌ بێ بنه‌مایه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه‌ دووره‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك شتێكى له‌مجۆره‌ نه‌بووه و ڕووینه‌داوه‌‌، نه‌ هیچ لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان كارى له‌سه‌ر بابه‌تێكى وه‌ها كردووه‌، نه‌ ئه‌م خانمه‌ هاوسه‌رى به‌ڕێز وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌ و نه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش هیچ بنه‌مایه‌كیان هه‌یه‌ كه‌ دراونه‌ته پاڵى".

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌و جۆره‌ هه‌واڵانه‌ی به‌ "به‌شێك له‌ هه‌ڵمه‌تى ره‌ش" ناوده‌بات، كه‌ له‌ "دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان" گیراوه‌ته‌ به‌ر.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

به‌درۆخستنه‌وه‌ى هه‌واڵێكى دروستكراو

هه‌ندێ له‌ پێگه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ گوایه‌ له‌ ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ست به‌سه‌ر بڕى 276 ملیار دینارى بازرگانێكى نه‌وت به‌ ناوى "چاخان ڕه‌فیق عومه‌ر"دا گیراوه‌ و گوایه‌ ئه‌و خانمه‌ هاوسه‌رى به‌ڕێز وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌ و تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى دراوه‌ته‌ پاڵ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى نایاسایى بازرگانى به‌ نه‌وته‌وه‌ كردووه‌.

لێره‌وه‌ سه‌رله‌به‌رى ئه‌م هه‌واڵه‌ دروستكراوه‌ بێ بنه‌مایه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه‌ دووره‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك شتێكى له‌مجۆره‌ نه‌بووه و ڕووینه‌داوه‌‌، نه‌ هیچ لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان كارى له‌سه‌ر بابه‌تێكى وه‌ها كردووه‌، نه‌ ئه‌م خانمه‌ هاوسه‌رى به‌ڕێز وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌ و نه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش هیچ بنه‌مایه‌كیان هه‌یه‌ كه‌ دراونه‌ته پاڵى.

ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ هه‌واڵانه‌ ته‌نیا به‌شێكن له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ڕه‌شه‌ى به‌ مه‌رامى سیاسى دژ به‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت كه‌ تیایدا به‌رده‌وام هه‌واڵى بێ بنه‌ما دروست ده‌كرێن و بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.

نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.

20.1.2016