فهرهنسا.. پهنابهران و پۆليس بهيهكداههڵپژان
لە كەمپێكی دارستانی كالیە لە فەرەنسا پێكدادان لە نێوان کۆچبەران و پۆلیس روویدا
.jpg)
K24- پاریس:
لە كەمپێكی فەرەنسا، ئەمڕۆ پێكدادان لە نێوان کۆچبەران و پۆلیس روویدا و زۆربەی کۆچبەرانی نێو ئەو كەمپە ئێرانین.
لە كەمپێكی دارستانی كالیە لە فەرەنسا پێكدادان لە نێوان کۆچبەران و پۆلیس روویدا، چونكە بەشێكی زۆری ئەو کۆچبەرانە دەیانویست بە رێگەی سنوورەكانی فەرەنسا دەربازی وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بن.
بەڵام فەرەنسا سنوورەكانی توند كردووە، رێگە نادات كۆچبەران بێنە نێو خاکی و بەپێچەوانەشەوە رێگە نادان پەنابەران لە خاکییەوە بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا دەربازبن.
کۆچبەرانی ئەو كەمپی کالیە دەڵێن: پۆلیسەكان زۆر زۆر توڕەن، فەرەنسا سنوورەكانی زۆر توندكردووە، بەجۆرێك كەس ناتوانێت نە بڕوات نە دەربازی ئەو وڵاتە بێت .
لە دوای ھێرشەكانی پاریس، فەرەنسا سنوورەكانی توند كردووە و باری نائاسایی راگەیاندووە.
سەرچاوە: لو پاریس