داوايهك ئاراسته‌ى گۆڕان ده‌كرێت
"دۆخی نیگەرانیی و بێ مووچەیی فەرمانبەران نەقۆزێتەوە"

K24- ھەولێر:
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان داوا لە بزوتنەوەی گۆڕان دەكات، دۆخی نیگەرانیی و بێ مووچەیی فەرمانبەران "نەقۆزێتەوە و ھانی توندوتیژیی و توڕەیی خەڵك نەدات".
حەیات مەجید، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "هیوادارم چیتر لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گوڕان دۆخی نیگه‌رانیی و بێ مووچه‌یی فه‌رمانبه‌ران نه قۆزێتهوه و له‌پاڵ ئه‌مه‌دا هانی توندوتیژیی و توڕه‌یی خه‌ڵك نه‌دات".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان پەیامەكەی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە کە: "مووچه خۆران و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیانه ناڕه‌زایی به شێوازی مه‌ده‌نیانه ده‌رببڕن، به‌ڵام په‌لاماردانی باره‌گاكانی پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكە ئه‌نجامی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر بارودوخی كومهڵایهتیی هاوڵاتیان سه‌ره‌ڕای كاریگه‌ریی قه‌یرانی دارایی".
ھەروەھا گوتوویەتی: "رۆژی بهرپرسیارێتییە بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگەچاره‌ی گونجاو بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه ناهه‌مواره نه‌ك قوڵكردنهوهیان".
پەیامی ئەو ئەندام پەرلەمانە لە كاتێكدایە دوێنێ ژمارەیەك خۆپیشاندەر لە شارۆچكەی سەید سادق، بارەگای ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستانیان لە شارۆچکەکە سووتاند، ھەروەھا بارەگاكانی یەكگرتووی ئیسلامیی و كۆمەڵی ئیسلامیان بەردەباران كرد.