"راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان خاڵی نین له سیاسه‌ت"
كوردستان به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه و ئایین خزمه‌تی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لێژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی "ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ" به سیاسیكراوه.
دیندار زێباری له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "باسی رۆژ"ی كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ی له‌و رێكخراوانه كار ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی وڵاتانی هه‌رێمین و سۆزییان له‌گه‌ڵ كورد نییه، بۆیه به‌ده‌ر نین له سیاسه‌تی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به كورد.
له دوایین راپۆرتی خۆیدا، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی "ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ"، باس له‌وه ده‌كات "كورد هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی له عه‌ره‌به‌كانی عێراق ده‌ستپێكردووه".
له باره‌ی وه‌ڵامی ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ش رایگه‌یاند، هه‌ندێك له گونده‌كان له‌سه‌ر داوای هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه داواكراوه چۆڵبكرێت و به‌شێكیشیان بۆمبڕێژ كراوه و چه‌ند گوندێك له زومار دوای ئه‌وه‌ی ئازادكران، ده‌ركه‌وتووه كه دانیشتووانی گونده‌كه سه‌رجه‌مییان چه‌كداری داعشبوونه و په‌لاماری پێشمه‌رگه‌یان داوه.
ئاشكراشیكرد پێشتر ئه‌و زانیارییانه‌یان به رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ داوه و گوتی: "راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دوور نین و پێویسته كه باسی تێكدانی ئه‌و گوندانه ده‌كرا، باس له قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش كرابا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گونده‌كان له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌وه خاپوور بوونه، تۆپبارانه‌كانیش له‌لایه‌ن داعش و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كراوه نه‌ك پێشمه‌رگه.
زێباری گوتی: "ئێمه كه ده‌ڵێن ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه راست نییه، به داتا قسه ده‌كه‌ین و ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری په‌نابه‌ری عه‌ره‌ب له هه‌رێمی كوردستان".
دیندار زێباری گوتیشی: "له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانمان پرسیوه، چ شوێنێك له عێراق بۆ عه‌ره‌به سووننه‌كان سه‌لامه‌ته كه تێیدا بژین، جگه له هه‌رێمی كوردستان".