"كچى كوردستان" ورده‌كارى گه‌شتيى مردن و سێكس و كه‌نيزه‌يى ئاشكرا ده‌كات
دواتر چى روويدا؟، داواى چييان لێ‌كردن؟ حاجى سه‌لمان چى له‌گه‌ڵدا كردى؟ داواى چييان لێتان ده‌كرد؟

K24 – هه‌ولێر:
"كچى كوردستان"، ناديه موراد، به ته‌نيا له‌به‌ر ده‌ستيى داعش رايكرد و له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى گه‌واهيدانى خۆى سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانى داعش خسته‌ڕوو. دواتر له لايه‌ن سه‌رۆكى ميسره‌وه پێشوازيلێكرا و له دنيايى عه‌ره‌بييدا بايه‌خێكى زۆر به چيرۆكى ئه‌و رزگاربووه‌ى ده‌ستيى داعش درا.
ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى ئه‌لڕه‌ئى كوه‌يتى ورده‌كارى گه‌شتيى مردن و سێكس و بازارى كۆيله‌فرۆشى كردووه. به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى به سه‌دان و هه‌زاران منداڵ و ژنى ئێزدى له لايه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه رفێندران و خرانه ژێر نيرى چه‌وساندنه‌وه‌ى ره‌گه‌زى و ئاينييه‌وه.
ئه‌و فرمێسك به چاويدا قه‌تار ده‌به‌ستن و ئازارى جه‌رگى مرۆڤ ده‌تاسێنێت، كاتێك چيرۆكى كوژرانى دايكى و شه‌ش له براكانى له به‌رچاوى و له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه ده‌گێڕێته‌وه. براى حه‌وته‌مى توانيويه‌تى رابكات.
پرسيار: پرۆسه‌ى ده‌ستگيركردنت له لايه‌ن داعشه‌وه چۆن بوو؟
ناديه موراد: منيش يه‌كێك بووم له‌و هه‌زاران هاووڵاتييه‌ى له لايه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگيركراين. له گوندى كۆجۆ ده‌ژيام، كه داعش هاوشێوه‌ى شنگال و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى داگيرى كرد. له 3ى ئابى 2014، داعش شنگاليان داگيركرد و له يه‌كه‌م رۆژدا به هه‌زاران كه‌سيان كوشت و گه‌يشتنه گونده‌كه‌ى ئێمه‌ش و هه‌موومانيان له قوتابخانه‌يه‌كدا كۆكرده‌وه.
منداڵ و كچه‌كانيان نارده نهۆمى سه‌ره‌وه. هه‌موو پارچه خشڵه زێڕه‌كانيان له‌به‌ر داڕنيين و مۆبايل و پاره و ناسنامه‌ى بارى شارستانى و ره‌گه‌زنامه‌يان لێسه‌ندين.

پرسيار: داواى چييان لێتان ده‌كرد؟
ناديه موراد: يه‌كه‌م داوا كه لێيان كردين، داواكه‌ى ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لخاتوونيى ئه‌ميرى داعش بوو له ناوچه‌ى بعاج و داوايكرد، ئاينمان بگۆڕين.
پاشان ده‌ستيانكرد به كوشتنى پياوان تا هه‌موويان كۆمه‌ڵكوژ كردن و شه‌ش برام له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا بوون كه كۆمه‌ڵكوژ كران و يه‌كێك له براكانم دواتر توانيى رابكات.
پاشان هه‌موو ژنه‌كانيان راگواست و 80 ژنى به‌ساڵاچوويان كوشت، كه ته‌مه‌نيان له سه‌رووى 45 ساڵ ده‌بوو، دايكم يه‌كێك له‌وانه بوو.
پرسيار: دواتر چى روويدا؟
ناديه موراد: دواتر كچان و ژنانيان له‌يه‌ك جياكرده‌وه و ئه‌وانه‌ى هاوسه‌رگيرييان كردبوو، 40 رۆژ جيايانكردنه‌وه و دواتر ده‌ستيانكردن به ده‌ستدرێژيكردنه سه‌ريان. من له‌وانه بووم كه هاوسه‌رگيريمان نه‌كردبوو، ئه‌م توێژه ته‌مه‌نيان له نێوان 9 تا 25 ساڵ بوو. ئه‌وان دڵخۆش بوون به‌وه‌ى ژماره‌يه‌كى زۆرى كه‌نيزه‌كيان ده‌ستكه‌وتبوو، سێ له كچه‌كان، برازام بوون.
پرسيار: كێ له‌گه‌ڵتان ده‌دوا؟
ناديه موراد: كه‌سێك قسه‌ى له‌گه‌ڵم ده‌كرد، ناوى ئه‌بو به‌تات بوو، خه‌ڵكى ته‌له‌عفه‌ر بوو. به درێژايى ئه‌و رێگه‌يه‌ى ده‌يانگواستينه‌وه به پاس ده‌ستيى له‌سه‌ر سنگم بوو. ئه‌وه وايكرد، هاوار بكه‌م. كه‌سێكى ديكه هات ناوى نافع بوو، گوتى: كێشه‌ت چييه؟، پێمگوت: ئه‌مڕۆ كه‌سوكارتان كوشتم و ده‌تانه‌وێت ده‌ستدرێژى و گێچه‌ڵى سێكسيم پێ بكه‌ن. پێگوتم: ئێوه كه‌نيزه‌كن. له‌و كاته‌دا ئه‌بو به‌تات هه‌ڕه‌شه‌ى لێكردم و به‌رگى له‌به‌ر داڕنييم. چاوم داخست.. به درێژايى رێگه چاوم نه‌كرده‌وه. ئه‌و به‌رده‌وام ده‌ستيى له‌سه‌ر سينگم بوو. ناوبه‌ناو ده‌نگى قيژه‌ى كچه‌كان ده‌هات. گه‌يشتينه باره‌گايه‌كى ئه‌وان. له‌وێ به سه‌دان منداڵ و كچمان بينيى.

پرسيار: داواى چييان لێ‌كردن؟
ناديه موراد: كاتێك گه‌يشتينه ئه‌وێ، ئه‌بو به‌تات ده‌ستيكرد به لێدانم و جگه‌ره‌ى له‌سه‌ر جه‌سته‌م ده‌كوژانده‌وه. چونكه به روويدا ده‌مقيژاند. به هۆى ترسه‌وه، سووڕى مانگانه‌م ده‌ستيپێكرد. يه‌كێك له پاسه‌وانه‌كان "سانتى" بۆ هێنام و پاشان كۆمه‌ڵێكمان راگوێزران بۆ سووريا و منيش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكى ديكه‌دا راگوێزراين بۆ مووسڵ.
پرسيار: له باره‌گاكه‌ى مووسڵ چى گوزه‌را؟
ناديه موراد: له‌وێ چاكه‌تێكى په‌مه‌ييم له‌به‌ردابوو. سه‌رنجى ره‌نگيم نه‌دابوو. يه‌كێك له‌ولاوه هات و گوتى: ئه‌و كچه چاكه‌ت په‌مه‌ييه‌م ده‌وێت. كاتێك سه‌رنجم دا بينيم كه‌سێكى عێراقيى به‌ناوى سه‌لوان، ئه‌و باڵايه‌كى تۆقێنه‌ر و ريشێكى چڕوپڕى هه‌بوو. پێمگوتن: سوێند به خوا بشمكوژن له‌گه‌ڵى ناڕۆم. ره‌تمكرده‌وه، به‌ڵام كاتێك ده‌ستيانكرد به لێدانى كچه برازاكانم، ناچاربووم رازى بم. دواتر كه‌سێكى لاواز و باڵا كورت هات،دواتر ناسيم و پێيان ده‌وت حاجى سه‌لمان و يه‌كێك له به‌رپرسه سه‌ربازييه‌كانيان بوو. هانام بۆ برد و لێى پاڕامه‌وه، له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بمبات ىو له‌ده‌ستى سه‌لوانى تۆقێنه‌ر رزگارم بكات. به‌ڵام ئه‌و گوتيى: دڵخۆش مه‌به، دواى چه‌ند رۆژێك، يان ده‌تكڕمه‌وه، يان به كرێ وه‌رتده‌گرم.
پرسيار: حاجى سه‌لمان چى له‌گه‌ڵدا كردى؟
ناديه موراد: پێيگوتم ئێوه كافرن، نازانم چه‌ندتانم كوشتووه و ده‌ستدرێژيم كردووه‌ته سه‌ر چه‌ندتان. له‌و كاته‌دا، ئاواتم ده‌خواست له‌گه‌ڵ سه‌لوانى تۆقێنه‌ر بڕۆم. داوايكرد، شه‌هاده بێنم. پاشان داوايكرد، جله‌كانم له‌به‌ر بكه‌مه‌وه. سوێندم بۆ خوارد له سوڕى مانگانه‌م. بڕواى پێم نه‌كرد، تا خۆى ته‌ئكيدى كرده‌وه. دواتر داوايكرد، جله‌كانم تا به‌يانى دانه‌نێم.
له كاتى خۆرهه‌ڵاتندا، ئه‌و رۆيشت بۆ شه‌ڕ. به‌به شوفێرێكدا جلێكى شۆڕى بۆ ناردبووم، تا بيانپۆشم. له‌و شه‌وه‌دا كه ده‌ستدرێژى كرده سه‌رم، پاشان برديانم بۆ دادگايه‌كى سه‌ربازيى.
ئه‌و كاتانه سه‌ختترين كاتى ژيانم بوو، كه چه‌كدارێكى داعش ده‌ستيى له‌سه‌ر سينگم دانابوو.
پرسيار: له دادگا چى روويدا؟
ناديه موراد: ناچاريان كردم، شه‌هاده بێنم. وێنه‌م له دادگا هه‌ڵواسرابوو، ژماره‌ى مۆبايلى سه‌لمانيش له‌سه‌رى دانرابوو، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ركه‌س بيه‌وێت من بكڕێت يان به كرێ وه‌رم بگرێت په‌يوه‌ندى پێوه بكات. پاشان گه‌ڕێندرامه‌وه بۆ باره‌گاكه و هه‌وڵمدا رابكه‌م، به‌ڵام يه‌كێك له پاسه‌وانه‌كان ده‌ستگيرى كردم. پاشان حاجى سه‌لمان هات و لێم توڕه بوو، ده‌ستيكرد به لێدانم. پێشبينيم ده‌كرد بموكوژێت، به‌ڵام منى گه‌ڕانده‌وه بۆ ژووره‌كه.

پرسيار: چۆن سزاى داى؟
ناديه موراد:
داوايكرد، جله‌كانم دانێم. پاشان شه‌ش پاسه‌وانه‌كه‌ى كه تايبه‌ت بوون به ده‌ستدرێژيكردنه سه‌رم، ئه‌وان كه‌وتنه گيانم و تا ئه‌و راده‌يه‌ى له هۆش خۆم چووم. دواتر به ئاگا هاتم. كه‌س له ده‌ورم نه‌مابوو. سێ رۆژ كه‌وتم و هيچ جوڵه‌يه‌كم پێ نه‌ده‌كرا. پاشان كه‌سێك منى كڕييه‌وه له سه‌لمان و پێيان ده‌گوت ئه‌بو معاويه حه‌مدانى و ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ش له لاى ئه‌و بووم. پاشان دوو كه‌سى ديكه به كرێ وه‌ريانگرتم و دواتر يه‌كێك له شوفێره‌كان هه‌ڵيگرتم و بردمى بۆ ماڵێك له مووسڵ. دوو رۆژ له‌وێ مامه‌وه. چونكه ئه‌و ده‌يويست بمفرۆشێت به چه‌ند كه‌سێك له سووريا. له‌وێ هاتمه ده‌ره‌وه، به ناوى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك جلوبه‌رگ بكڕم، به‌ڵام توانيم رابكه‌م و چوومه ماڵى هاووڵاتييه‌كى سوننه مه‌زهه‌بى عێراقيى. هه‌موو ئه‌وه‌ى به‌سه‌رم هاتبوو، بۆم گێڕانه‌وه و له لاى ئه‌وان مامه‌وه. هه‌تا خاوه‌نى ماڵه‌كه ناسنامه‌يه‌كى بۆ درووستكردم، به‌ناوى هاوسه‌ره‌كه‌ى. جلوبه‌رگێكى پۆشه‌ريان پێدام. له‌وێ توانيم په‌يوه‌ندى بكه‌م به براكه‌مه‌وه له كوردستان و له‌وێ خۆم گه‌يانده كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر روومكرده ئه‌ڵمانيا.
پرسيار: سه‌رله‌نوێ له‌دايكبوويته‌وه؟
ناديه موراد: نا ئه‌و هه‌سته‌م نييه، كه له دايكبووبێتمه‌وه، چونكه كچه براكانم و هاوسه‌ره‌كانيان و هاوڕێكانم و هه‌زاران ئێزدى ديكه هێشتا له ده‌ستيى داعشدان.
پرسيار: بۆچى به دياريكراوى بايه‌خ به تۆ دراوه؟
ناديه موراد:
ته‌نيا من نييم، زۆرێك هه‌ن كه توانيويانه له ده‌ستيى داعش رابكه‌ن. ره‌نگه هۆكاره‌كه ئه‌وه بێت من په‌يوه‌نديم كردووه به كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنه‌وه.

ناديه و والى مووسڵ
سه‌باره‌ت به ديارترين ئه‌و كه‌سايه‌تييانه‌ى داعش، كه ناديه بينيويه‌تى، ناديه گوتى: ئه‌وه‌ى بينيومه حاجى شاكر بووه. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، ناوبراو جارێكيان داوايكردووه، به مۆبايل قسه له‌گه‌ڵ برايدا بكات، به‌ڵام ناديه ره‌تيكردووه‌ته‌وه و داوايكرد، ئاشپه‌زخانه‌كه پاكبكه‌مه‌وه. گوتيشى: مۆبايله‌كه‌ى پێدام. گوتم نامه‌وێت. حاجى شاكر زۆر دڵڕه‌ق بوو. فه‌رمانى توندى ده‌رده‌كرد.
له باره‌ى جۆرى ئه‌و مۆبايلانه‌ى داعش به‌كارى ده‌هێنان، ناديه گوتى: هه‌ندێكجار ئامێرى ساده‌يان به‌كارده‌هێنا و هه‌ندێكيشيان سوره‌ييايان به‌كار ده‌هێنا. سه‌باره‌ت به خه‌ليفه‌ى داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غداديى، ناديه ده‌ڵێت: ئه‌وم نه‌بينيوه، به‌ڵام ده‌مبينى چه‌كدارانى داعش به جۆرێك به پيرۆزيان ده‌زانيى وه‌ك ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر بێت.

ناديه موراد:
كوردێكى ئێزدييه. له گوندى كۆجۆ له ناوچه‌ى شنگال له‌دايكبووه. له ته‌مه‌نى 21 ساڵييدا كه‌وتووه‌ته ده‌ست داعش و كراوه‌ته كه‌نيزه‌ك. سێ مانگ له ژێر ده‌ستيى ئه‌و چه‌كدارانه بووه.
پاشان توانيويه‌تى له ده‌ستيان رابكات. له لايه‌ن وه‌زاره‌تى كۆچى عێراقه‌وه كانديد كراوه بۆ وه‌رگرتن خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتيى. به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر چووه‌ته ئه‌ڵمانيا. له كوه‌يت و ميسر و بريتانيا و له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تيشدا چيرۆكى خۆى گێڕاوه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕانى: ماڵپه‌ڕى كوردستان 24