به‌م رێگه‌يه قه‌ته‌ر وێنه‌ى خۆى جوان ده‌كات
K24- هەولێر
خراپى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كرێكاره بيانييه‌كان و به‌رتيل دان به يه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى پێ بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ته‌ر ميواندارى مۆنديال له 2022دا بكات، وێناى قه‌ته‌ريان شێواندووه، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌يانه‌وێت به‌م رێگه‌يه وێنه‌ى خۆيان جوان بكه‌ن.
له 2013ه‌وه كاتێك مير ته‌ميم حه‌مه‌د كورسى ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست ستراتيژێكى داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ى وێناى وڵاته‌كه‌ى جوان بكات، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى تۆمه‌تبار كرا به پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ و پشتيوانيكردنى رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان.
رۆژنامه‌ى "ۆل ستريت ژورناڵ" بڵاويكرده‌وه، قه‌ته‌ر بۆ راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان و جوانكردنى وێناى خۆى سياسه‌تێكى نوێى گرتووه‌ته به‌ر و بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و سياسه‌ته‌ش به‌شێكى تايبه‌ت به په‌يوه‌ندييه گشتييه‌كانى كردووه‌ته‌وه، كه 23 كه‌سى ده‌رچووى زانكۆكانى ئه‌مريكا سه‌رپه‌رشتى ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌شه نوێيه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئاژانسى پورتڵاندى بريتانى بۆ په‌يوه‌ندييه گشتييه‌كان و سێ ئاژانس و گرووپێكى فشارى ئه‌مريكايى كارده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنى ستراتيژى به‌يه‌ك گه‌ياندنى حكومه‌تى قه‌ته‌ر.
ئه‌و به‌شه نوێيه دواى ئه‌وه كرايه‌وه، ئه‌مريكايى و سويسراييهكان تۆمه‌تى ئه‌وه‌يان خسته‌پاڵ قه‌ته‌ر، كه به‌رتيلى داوه‌ته يه‌كێتى تۆپى پێى جيهانى بۆ ئه‌وه‌ى له 2022 ميواندارى جامى جيهانيى بكات.
پڕۆژه‌ى درووستكردنى ياريگاكانى جامى جيهانى ده‌ستى پێكردووه و رێكخراوه كرێكارييه‌كان و مافى مرۆڤ قه‌ته‌ر به پێشێلكردنى مافى كرێكاره بيانييه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
يه‌كێتى كرێكارانى جيهان قه‌ته‌ر به شاردنه‌وه‌ى مردنى 900 كرێكارى بيانى ته‌نيا له ماوه‌ى يه‌ك ساڵدا تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌هۆى رێزنه‌گرتن له كرێكاران و كاركردنيان له ژێر گهرمايهكى بهتيندا بۆماوه‌يه‌كى زۆر.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، حكومه‌تى قه‌ته‌ر ره‌تيكرده‌وه هيچ كرێكارێكى بيانى له‌ناو پرۆژه‌ى ياريگاكانى جامى جيهانى كۆچى دواييكردبێت.
به‌ياننامه‌كه، روونيشيكردووه‌ته‌وه، له‌و پڕۆژانه‌دا 5 مليۆن كاتژمێر كاركراوه و تا ئێستا كه‌س گيانى له‌ده‌ست نه‌داوه.