زێڕى سپیی سووریا له ده‌ستى داعشه
راپۆرتێكى ته‌له‌فزیۆنى كه‌ناڵى ئێم 6ى فه‌ره‌نسا، رۆشنایى خستووه‌ته سه‌ر دیوێكى تاریكى سه‌رچاوه‌ى داهاتى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى
K24- هەولێر
راپۆرتێكى ته‌له‌فزیۆنى كه‌ناڵى ئێم 6ى فه‌ره‌نسا، رۆشنایى خستووه‌ته سه‌ر دیوێكى تاریكى سه‌رچاوه‌ى داهاتى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش) و رایگه‌یاند، له ئێستادا پەمبۆی سووریا کە بە زێڕى سپیى ناسراوە له ده‌ستى داعشه و به ملیۆنان دۆلارى له بازرگانیكردن به‌و به‌رهه‌مه ده‌ستده‌كه‌وێت.
دواى رووداوه‌كه‌ى پاریس و كوشتنى ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسى گۆڤارى شارلى هیبدۆ، ئه‌و كه‌ناڵه فه‌ره‌نسییه، هه‌وڵه‌كانى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى ئه‌و داهاته زۆره‌ى داعش ئاشكرا بكات، كه له رێگه‌یه‌وه به هه‌زاران كه‌سى له ریزه‌كانییدا چه‌كدار كردووه.
راپۆرته‌كه له سووریا و عێراق و توركیا ئاماده كراوه و ژماره‌یه‌ك، شاره‌زا و بازرگان كه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌یه، به مه‌رجى ئه‌وه‌ى ناویان بڵاو نه‌كرێـته‌وه قسه‌یان كردووه.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه، به‌رهه‌مه سپییه‌كه‌ى سووریا، كه به "زێڕى سپى" ناسراوه كه‌وتووه‌ته ده‌ست داعش و رێكخستنه‌كانى ئه‌و رێكخراوه له سووریاوه، ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌وروپا و موشته‌رى بۆ په‌یدا ده‌كه‌ن و له رێگه‌یه‌وه ملیۆنان دۆلار ده‌ستكه‌وتیان هه‌یه.
راپۆرته‌كه ئاشكرای كردووه، داعش هه‌ر له سووریاوه تا ئه‌وروپا تۆڕێكى رێكخراوى كارایى درووست كردووه و به ئاسانى ده‌توانێت به بێ ئه‌وه‌ى سه‌رنجى میدیا رابكێشێت و رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ ببێته‌وه، زێڕه سپییه‌كه‌ى له ئه‌وروپا ساغ بكاته‌وه.
سووریا، به كێڵگه‌یه‌كى گرنگى به‌رهه‌مهێنانى په‌مۆ هه‌ژمار ده‌كرێت و په‌مۆى سووریا له رووى جۆرایه‌تییه‌وه به به‌ناوبانگترین په‌مۆى جیهان هه‌ژمار ده‌كرێـ به هۆى پێكهاته ئه‌ندامییه نموونه‌ییه‌كه‌یه‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه، ئه‌و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه به "زێڕى سپى" ناسراوه.
راپۆرته‌كه، ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، داعش ته‌نیا پشت به نه‌وت و فرۆشتنى پارچه شوێنه‌وارییه‌كان نابه‌ستێت، به‌ڵكوو په‌مۆى نموونه‌یى سووریا، داهاتى ساڵانه‌ى داعشى گه‌یاندووه‌ته سه‌رووى 2000 ملیار دۆلار.
سووریا به دووه‌م وڵاتى به‌رهه‌مهێنى په‌مۆ به هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێت. له ئێستادا %90ى كێڵگه‌كانى په‌مۆ له ده‌ستى داعشن.
له 2009 دا حكوومه‌تى دیمه‌شق له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌رهه‌مهێنانى په‌مۆ، دیارترین و گرنگترین بابه‌تى به‌رهه‌مهێنراوى كشتو‌كاڵى سوریایه و به شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو له پارێزگاكانى حه‌له‌ب، ره‌ققه، دێر زوور، حه‌سه‌كه، حه‌ما به‌بڵاوه.
له 2010دا حكوومه‌تى سووریا، داچاندنى په‌مۆى به ستراتیژێكى نیشتیمانى بۆ سووریا وه‌سفكردووه و له‌و ساڵه‌دا 175 تا 200 هه‌زار هێكتار زه‌وى به په‌مۆ داچێنراوه.
له 2009دا به‌رهه‌مى په‌مۆ له سووریا گه‌یشتووه‌ته 652 هه‌زار ته‌ن، له كاتێكدا له‌و ساڵه‌دا 163 هه‌زار هێكتار زه‌وى داچێنراوه و داهاتى ساڵانه‌ى گه‌یشتووه‌ته 4.3 ملیار دۆلار له‌و ساڵه‌دا.










