بایدن هێرش ده‌كاته سه‌ر په‌كه‌كه
ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی په‌كه‌كه هاوكاری توركیا ده‌كات
K24 - ئیستانبول:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، باس له ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی و توركیا ده‌كات، بۆ په‌نابردنه به‌ر چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ئه‌گه‌ر بێت و رێگاچاره سیاسییه‌كانی سووریا شكست بهێنن.
جۆزیف بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا، به‌ڵێنی هاوكاری به‌و وڵاته‌داوه، له شه‌ڕی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان "PKK".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، جۆزیف بایدن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا رایگه‌یاند: "واباشتره پرسی سووریا به رێگاچاری سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كان شكست بهێنن، پێویسته پهناببهینه به‌ر چاره‌سه‌ری سه‌ربازی و داعش له سووریا ده‌ربكه‌ین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، واشنتۆن ده‌زانێت پارتی كرێكارانی كوردستان كه له توركیا قه‌ده‌غه‌كراوه، به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی داعش، مه‌ترسی له‌سه‌ر توركیا هه‌یه و پێویسته ئه‌نقه‌ره هه‌موو هه‌وڵێك بخاته‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی.
له كۆتاییدا، جۆزیف بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تاكه مه‌ترسی له‌سه‌ر توركیا داعش نییه، به‌ڵكو پهكهكهشه و گوتیشی: "ئه‌و پارته كوردییه جگه له كۆمه‌ڵێك تیرۆریست زیاتر، هیچی دیكه نین".
بایدن وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌شداریكردنی نوێنه‌رانی كورد له كۆنگره‌ی جنێف 3، رایگه‌یاند جگه له حزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سووریا، رێگا به هیچ حزبێكی دیكه نادرێت.
سه‌رچاوه: فرانس 24